چاڵاوی ناوەڕاستی بیابانه
چاڵاوی بیابان: مێرگ و بژوێنی بیابانە، تاکە شوێنی بیابانە کە ئاوی خواردنەوەی لێ بێت، ئەو چاڵاوانە بەنرخترین پێگەیان هەیە لەو دەشتە کەویر و زیخەڵان و لماوییەدا، گرنگیان وەکوو ئاوی کەوسەر و زمزمە، هاوشێوەی کانیاوە سازگارەکانی ناوچە شاخاوییەکانە، ئەوە کراوە بە ئیدیۆم و ئەگەر کەسێک لە کاتی تەنگانەدا باشترین یارمەتیدەری بۆ پەیدا ببێت، وەکوو دۆزینەوەی مێرگە لە چۆڵەوانی و دەشتی وشک وبرینگدا بۆ ئەمە دەوترێت: چاڵاوی ناوەڕاستی بیابانە. [1]