دەڵێی کەرتە شاخه
کەرتە شاخ، گاشە بەردێکی گەورەی زیخەڵانە، ئەگەر گەردوون تلی پێ نەداتەوە وەکوو بەردی گەورەی سەنگین لە جێگەی خۆیدا جێگیرکراوە و ناجوڵێت و شوێنەکەی خۆی بەجێ ناهێڵێت، ئەوە کراوە بە ئیدیۆم و بە کەسێکی نەسەلمێن (عیناد) کە بەهیچ کلۆجێک نایەتەڕا دەوترێت: دەڵێی کەرتە شاخە.
[1]