ناو: ئەبوبەکر
ناوی باوک: عەبدوڵڵا حەمەسەعید کاکەخان
ڕۆژی شەهیدبوون: #16-09-1981#
شوێنی لەدایکبوون: #خورماڵ#
شوێنی شەهیدبوون: شارەدێی #ناڵپارێز#ی سەربە شارۆچکەی #پێنجوێن#
$ژیاننامە$
ئەبوبەکر عەبدوڵڵا حەمەسەعید کاکەخان، لە شارەدێی خورماڵی سەربە پارێزگای #هەڵەبجە# لە دایکبووە، دانیشتووی خورماڵ بووە و تا قۆناغی ناوەندی خوێندووە.
ساڵی 1980 بووەتە پێشمەرگە لە مەفرەزەی جەمیل هەورامی کە سەربە بەشی سەربازی ڕێکخراوی خورماڵی لێژنە ناوچەی هەڵەبجەی لقی چواری #پارتی دیموکراتی کوردستان# بووە.
لە 16-09-1981 لە شەڕی ڕەزڵەو پاڕەزان لە نزیک شارەدێی ناڵپارێزی سەربە شارۆچکەی پێنجوێن، لە ڕووبەڕووبوونەوەی هێرشی یەکێتی بە هەماهەنگی سوپای ڕژێمی #بەعس# بۆ سەر سەنگەری هێزی پێشمەرگە، ئەبوبەکر عەبدوڵڵا حەمەسەعید فیشەکی بەرکەوتووە و شەهید بووە.[1]