ناو: عەزیز
ناوی باوک: مستەفا ڕۆستەم بارام
ساڵی لەدایکبوون: 1946
ساڵی شەهیدبوون: 1982
شوێنی لەدایکبوون: گوندی یاڵانپێی سەربە شارەدێی
بیارەبیارە
شوێنی شەهیدبوون:
پێنجوێنپێنجوێن
ژیاننامە
عەزیز مستەفا ڕۆستەم، ساڵی
1946 لە گوندی یاڵانپێی سەربە شارەدێی بیارە لە دایکبووە، گوندنشین بووە و سەرقاڵی کاری ئاژەڵداری بووە، لە دوای نسکۆی شۆڕشی ئەیلوول ئاوارەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بووە و لە ناوچەی دزڵی و کانی خەیاران نیشتەجێ بووە، لە شاخ ژیانی هاوسەرگیری لەگەڵ نەسرین حەمەئەمین پێکهێناوە و خاوەنی یەک کوڕ و یەک کچ بووە بەناوەکانی پشتیوان و شنۆ.
ساڵی
1974 بووەتە ئەندامی ڕێکخراوی
خورماڵخورماڵ سەربە ناوچەی
هەڵەبجەهەڵەبجەی لقی چواری
پارتی دیموکراتی کوردستانپارتی دیموکراتی کوردستان.
ساڵی
1976 لە کانی خەیاران بووەتە پێشمەرگە لە هێزی هەورامان کە لەو کاتەدا نادر هەورامی فەرماندەی هێز بووە.
ساڵی
1980 پلەی ئامر مەفرەزەی پارتیزانی، فەرماندەی پاسەوانی بارەگای هێز و فەرماندەی هێزی وەرگرتووە.
ساڵی
1981 لە شەڕی چیای شەرام لە ڕووبەڕووبوونەوەی سەربازانی ڕژێمی
بەعسبەعس بەسەختی بریندار بووە.
ساڵی
1982 بە فەرمانی سەرکردایەتی شۆڕش و فەرماندەیی ڕاستەوخۆی نادر هەورامی، هێزەکەی ڕوودەکەنە دەڤەری پێنجوێن و کێوماڵی گوندەکانی ناڵپارێز، نەزڵە، پاڕەزان، گوڵان دەکەن و نادر هەورامی هێزەکەی بەسەر هەرچوار گوندەکەدا دابەش کردووە. بۆ ڕۆژی دواتر و لە خۆرهەڵهاتندا هێزێکی زۆری یەکێتی بە فەرماندەیی
نەوشیروان مستەفانەوشیروان مستەفا و بە هاوکاری سەربازانی ڕژێمی بەعس گەمارۆی هێزەکەیان داوە. ڕووبەڕووبوونەوە لەنێوانیاندا درووست بووە و لە ئەنجامدا ئەبوبەکر عەبدوڵڵا زەڵمی و حەمەشەریف بەسەختی بریندار بوونە، عەزیز مستەفا دووهاوسەنگەرە بریندارەکەی بەجێ ناهێڵێت و بەرگرییەکی چەند کاتژمێری کردووە، لە کۆتاییدا عەزیز مستەفا ڕۆستەم شەهید بووە و هەریەک لە هاوسەنگەرانی ئەبوبەکر عەبدوڵڵا زەڵمی، حەمەشەریف، ئاوات، نامیق گوڵپی، عەبدولڕەحمان بەشارەتی و چەند هاوسەنگەرێکی تری لەم ڕووبەڕووبوونەوەیەدا شەهید بوونە.
[1]