چەقۆ یان بە لەکی: (چەکو ، چەخو) ئامێرێکە بەکاردێت بۆ بڕێن و وردکردنی گۆشت و سەربڕینی ئاژەڵان و ھەروەھا بۆ شەڕ و بەرگری لە خۆ کردن، چەقۆ لە کانزا درووست دەکرێت جا ئەو کانزایە ئاسن بێت یاخود مس یاخود ھەر کانزایەکی تر وە دەمەکەی بە باشی تیژ دەکرێت و پاشان دەسکێکی داری یاخود پلاستیکی لێ دەبەسترێت و ھەندێک چەقۆی تایبەتیش ھەیە بە پێی داواکاری لە کانزای تایبەتیی و دەسکی شوشە یان ھەر ماددەیەکی تر بە پێی داواکارییەکان درووست دەکرێن.
ھیچ ماڵێک نییە چەقۆ تێدا نەبێت لە ھەموو ناندینێکدا (مەتبەخێکدا) چەقۆ ھەیە بە چەندەھا جۆر و شێوە و قەبارەوە تەنانەت لەسەر سفرە و خوانەکانیشدا ئامێرێکی پێویستی نان خواردنەو پێویستە دابنرێت.
بەشێوەیەکی سەرەکی چەقۆ بۆ دوو مەبەست بەکار دەھێنرێت کە ئەمانەن:
1-بۆ مەبەستی شەڕ و لێکدان و کوشتن کە سەربازان و چەکداران بۆ ئەم شێوازە کەڵک لە چەقۆ وەردەگرن.
2-بۆ مەبەستی ئامادەکردنی خواردن و پارچەپارچەکردن و ئەنجنینی کە بۆ ئەم شێوازەش لە ناندینەکاندا کەڵکی لێ وەردەگیرێت. [1]