تۆپھاوێژ لە مێژوودا بە ھەموو ئامێرێک پێناسە دەکرێت کە لە جەنگدا بەکاردەھێنرێت بۆ تەقاندنی موشەکی گەورە، جۆر و بەکارھێنانی تۆپەکان جیاوازن و چەندین بەش لەخۆدەگرن، لەوانە تۆپخانەی دژە فڕۆکە، تۆپخانەی دژە زرێپۆش، تۆپخانەی ھاویتزەر، ھاوەن، تۆپخانەی شاخ، تۆپخانەی کەنار دەریا، تۆپخانەی مەیدان تۆپخانەی خۆبزوێنەر، مووشەکی تاکتیکی و موشەکھاوێژ. [1]