ناو: ئیبراهیم
ناوی باوک: حەمەسەعید قادر نەورۆز
ساڵی لەدایکبوون: 1949
ڕۆژی شەهیدبوون: #07-10-1974#
شوێنی لەدایکبوون: گوندی #کانی مرواری# سەربە شارۆچکەی #دەربەندیخان#
شوێنی شەهیدبوون: گوندی #قەڵبەزە#ی سەربە شارۆچکەی #شارەزوور#
$ژیاننامە$
ئیبراهیم حەمەسەعید قادر نەورۆز، ساڵی 1949 لە گوندی کانی مرواری سەربە شارۆچکەی دەربەندیخان لە دایکبووە، گوندنشین بووە و سەرقاڵی ئاژەڵداری بووە، تا قۆناغی سەرەتایی خوێندووە.
ساڵی 1969 بووەتە پێشمەرگە لە بەتالیۆنی دووی هێزی قەرەداغی #پارتی دیموکراتی کوردستان#، کە لەو کاتەدا مەحمودی عەزیز بەگ فەرماندەی بەتالیۆن بووە.
لە 07-10-1974 لە ئەنجامی هێرشی شوعییەکان بۆ سەر سەنگەری پێشمەرگە لە دەشتی شارەزوور و دەربەندیخان و چیای زمناکۆ، ئیبراهیم حەمەسەعید قادر لە سەنگەری گوندی قەڵبەزەی سەربە شارۆچکەی شارەزوور فیشەکی بەرکەوتووە و شەهید بووە، هاوکات لەگەڵ ئەودا هاوسەنگەرێکی بەناوی مامۆ مەحمود لەو سەنگەرەدا شەهید بووە.[1]