ناو: ئەحمەد
نازناو: ئەحمەد باشکی
ناوی باوک: مەجید عەلی ئەزەر
ڕۆژی شەهیدبوون:
01-03-197401-03-1974
شوێنی لەدایکبوون: گوندی
تەپەکەلتەپەکەلی سەربە شارەدێی
وارماوەوارماوەی شارۆچکەی
شارەزوورشارەزوور
شوێنی شەهیدبوون: گوندی چنارە و تەپەکەل، شارەزوور
ژیاننامە
ئەحمەد مەجید عەلی ئەزەر ناسراو بە ئەحمەد باشکی، لە گوندی تەپەکەلی سەربە شارەدێی وارماوەی شارۆچکەی شارەزوور لە دایکبووە، گوندنشین بووە و یەکێک بووە لە بازرگانە دیارەکانی بەروبوومی کشتوکاڵی دەشتی شارەزوور، تاقۆناغی سەرەتای خوێندووە و شارەزایەکی تەواوی لە زمانەکانی عەرەبی و فارسی هەبووە، خێزاندار بووە و خێزانی ناوی فەیمە مەحمود ئەحمەد بووە و خاوەنی دوو کچ بووە بەناوەکانی چیمەن و دیمەن.
ساڵی
1965 بووەتە پێشمەرگە لە بەتالیۆنی 9ی
گەرمیانگەرمیان سەربە هێزی
قەرەداغقەرەداغی
پارتی دیموکراتی کوردستانپارتی دیموکراتی کوردستان، کە لەو کاتەدا عەزیز قازی سوورچی فەرماندەی بەتالیۆن بووە و بارەگایان لە
نەوێنەوێ و
بەردەبەلبەردەبەل بووە، بەشداری لە شەڕی
دووکاندووکان، شەڕی گەرمیان، شەڕی
کفریکفری، شەڕی
دەربەندیخاندەربەندیخان و شەڕی چیای زمناکۆ کردووە.
ئەحمەد باشکی لە 01-03-1974 ویستوویەتی بە مۆڵەتی چەند ڕۆژی بگەڕێتەوە گوند، گەیشتۆتە نێوان گوندی چنارە و تەپەکەل و کەوتووەتە بۆسەی شوعییەکان و شەهید کراوە.
[1]