کردیە تۆی هەرزن
هاوشێوەی ئەوە وتراوە: کردیە ئاردی ناو دڕکی، هەرزن: دانەوێڵەیە و زۆر وردە لە ناچاریدا دەکرێتە نان بەڵام نانێکی بێ پێزە، وەکوو خواردن دەدرێتە مەل و باڵندەی بچووک، ئەگەر چەنگێک تۆی هەرزن بڕژێت لەبەر بچووکی و خڕیلەیی و لوسی دەنگۆلەکانی هەر دەنکەی دەچێتە شوێنێک و پەرت دەبێت ئەوە کراوە بە ئیدیۆم و ئەگەر شتێک پەرش و بڵاوبکرێتەوە و خڕنەکرێتەوە دەوترێت: کردیە تۆی هەرزن. [1]