هێلانە ماری تەواوە
لە بنەچەدا دەبێت بوترێت: کونەماری تەواوە، بەڵام دیارە لانە و هێلانە و هێلین و کون هەر یەک مانایان هەیە، ئەویش ماڵۆچکە و شوێنی حەوانەوە و داڵدەی ئەو جۆرە زیندەوەر و گیانلەبەر و باڵندانەن، وەکوو مەل و کۆتر و ڕێوی و سەگ و گورگ و مار و...تاد، ئەوە کراوە بە ئیدیۆم و بە شوێنێک کە پڕ بێت لە پیاوی خراپ و مەترسیدار و شەڕانگێز دەوترێت: هێلانە ماری تەواوە. [1]