کەروێشکی لەبەر دەرناچێ
وتراویشە: تاژی ڕەشکوژ تۆزیان ناشکێنێ، تاژی و کەروێشک دوو ئاژەڵی بەغارن و خۆش بەزن و بێ ڕکابەرن و بەنموونە دەهێنرێنەوە بۆ خێرایی لە ڕاکردن، ئەوە کراوە بە ئیدیۆم و ئەگەر کەسێک گورجوگۆڵ و خێرا و بەغار و ئازا بێت دەوترێت: کەروێشکی لەبەر دەرناچێ. [1]