سەد حوشتری بەبارەوە لێ بشارەوە
قەبارەی حوشتر بۆ خۆی گەورە و بەرزە، ئەگەر باریش بکرێن گەورەتر دەردەکەون، ئەگەر شوێنێک لێڕەوار و جەنگەڵ و زەمەند و چڕگە و بێشەلان و چەم و دارستان بێت وەکوو گوزرارشت لە گەورەیی و فراوانی و حەشارگەیی دەوترێت: سەد حوشتری بەبارەوە لێ بشارەوە. [1]