تیمی تۆپی پێی بێچووە شێرانی یانەی پێشمەرگە بە ئاستێکی بەرز لە خولی فێرگە و قوتابخانەکانی کوردستان بینراو بە سەرکەوتنە یەک لە دوای یەکەکانی گەیشتنی بە یاری کۆتای ئەو خولەی کوردستان مسۆگەر کرد.
لەو چوارچێوەی یارییەکانی خولی فێرگە و قوتابخانەکانی کوردستان و سەر لە ئێوارەی ڕۆژی یەکشەممە #09-06-2024#، تیمی بێچووە شێرانی یانەی پێشمەرگە لە یاری پێش کۆتایی خولەکەدا ڕووبەڕووی بێچووە شێرانی یانەی باوە نوور بوونەوە و تێیدا و دوای یارییەکی ئاست بەرزی بەهێز دواجار پێشمەرگەکان توانیان سەرکەوتنێکی گرنگ بەدەست بهێنن و بە ئەنجامی گۆڵێکی بێ وەڵام یارییەکەیان بردەوە.
ئەمە و بەو سەرکەوتنەش ڕاستەوخۆ بێچووە شێرانی یانەی پێشمەرگە سەرکەوتنیان بە یاری کۆتایی خولەکە مسۆگەر کرد کە بڕیارە ئەو یارییە لە پاش جەژنی قوربانی پیرۆز بەڕێوە بچێت.[1]