یارییەکانی قۆناغی چوارگۆشەی زێڕینی خولی نایابی تۆپی پێی یانەکانی ئێراق دەست پێدەکات و لە یەکەم یاری خۆی، تیمی پێشمەرگەکان میوانداری لە یانەی (اتصالات) ئیتیسالات دەکەن.
بڕیارە بە ئەنجام دانی چوار یاری، یارییەکانی قۆناغی چوارگۆشەی زێڕینی خولەکە لە کاتژمێر 4:45 خولەکی ئێوارەی ڕۆژی هەینی ڕێکەوتی #14-06-2024# دەست پێبکات و تێیدا و لەسەر یاریگەی فەرماندەیی تایبەت بە یانەی پێشمەرگە لە ناوچەی فەرماندەی تیمی تۆپی پێی یانەی پێشمەرگە میوانداری لە یانەی ئیتیسالات بکات، ئەمە و سەبارەت بە ئەنجام دانی ئەو یاریە بەهێزەیان #وسام محەمەد بازگ# سەرپەرشتیاری گشتی تیمەکانی تۆپی پێی #یانەی وەرزشی پێشمەرگەی سلێمانی# بۆ پێشمەرگە سپۆرت وتی، تیمەکەمان ئامادەیە و دەمانەوێت بە سوود وەرگرتن لە یاریگە و هاندەرانمان یەکەم سێ خاڵی ئەم قۆناغە بەهێزە بەدەست بهێنین، وسام ئاماژەی بەوەشکرد کە مەشقەکانیان بە شێوەیەکی زۆر باش ئەنجام داوە و پلانەکان بۆ ئەو یارییە جیاواز دەبن.
دواجار ناوبراو سوپاسی جێگری سەرۆکی یانەی پێشمەرگە حاکم #مەحمود ئەحمەد موڕاد# و سکرتێر و ئەندامانی دەستەی کارگێڕی کرد کە لە نزیکەوە و بەردەوام لەگەڵیانن و پاڵپشتیان دەکەن.
لەلایەکی دیکەوە و لە هەمان کاتدا ناسریە میوانداری لە ڕومادی دەکات و هەروەک جۆلان دەبێتە میوانی (الکرمە و دیالی و مەسافی) -یش لەسەر یاریگەی دیالی بە یەک دەکەن.
جێگەی باسە قۆناغی کۆتایی خولی نایابی تۆپی پێی یانەکانی ئێراق بە بەشداری 8 یانەیە کە دابەشی سەر دوو کۆمەڵەی چوار تیمی کراون و لە هەر کۆمەڵەیەک یەک تیم ڕاستەوخۆ دەگاتە خولی ئەستێرەکانی ئێراق و باشترین تیمی دووەمی ڕیزبەندیش لە بەرانبەر خاوەن پلەی 18ی ڕیزبەندی خولی ئەستێرەکان یاری دەکات تا بلیتی گەیشتن بەو خولەی ئێراق بەدەست بهێن.[1]