ناگزووری مامۆستای ژیانە
ناگزووری: نەداری، دەستکورتی، نەبوونی، ناگوزووری، فەقیری و هەژاری و...تاد، هەژاری لە زۆر ڕووەوە مرۆڤی پێ دەگەیەنێت وەکوو ناسینی خزم و کەسوکار و دەوروبەر، نرخ و بەهای پارە و کارکردن و کاسبی بەتەواوەتی بۆ دەردەکەوێت، بەرگەی برسێتی و تێنوێتی و نالەباری ژیان دەگرێت، ئەوەی بە نەبوونی دەستی پێ کردبێت قەدری هەبوونی زیاتر دەگرێت و لە نەبوونیش ناترسێت چونکە بینیویەتی هەموو ئەوانە وای کردووە ناگزووری ببێتە هەوێنی ئەو ئیدیۆمە جوانە کە پێی وایە نەبوونی دەبێتە مامۆستا و فێری زۆر شتت دەکات، بۆیە وتراوە: ناگزووری مامۆستای ژیانە. [1]