بۆرە هیوا
هاوشێوەی ئەوە وتراویشە: #بۆرە خزم#، #بۆرە پیاوە#، #بۆرە ناسیاو#، بۆر: ڕەنگە، ئەو کوڕ و پیاوانەی کە ڕەنگیان ڕەش و ئەسمەر بێت پێیان دەوترێت: بۆرە، وەکوو حەمەبۆر، کاکلەبۆر، لە ئیدیۆمی کوردەوارییدا زۆر بەکارهێنراوە، بەڵام بەلایەنی نەرێنییەوە، هەر شتێک پێشگری (بۆر)ی لە پێشەوە بێت، ئەوا گوزارشتەکەی بۆ کەمکردنەوەیە، لەو ئیدیۆمە بەکارهێنراوە بۆ تروسکاییەکی زۆر کەم و ڕووناکییەکی کز دەوترێت: بۆرە هیوایە. [1]