بۆرە خزم
هاوشێوەی ئەوە وتراویشە:
بۆرە هیوابۆرە هیوا،
بۆرە پیاوەبۆرە پیاوە،
بۆرە ناسیاوبۆرە ناسیاو، بۆر: ڕەنگە، ئەو کوڕ و پیاوانەی کە ڕەنگیان ڕەش و ئەسمەر بێت پێیان دەوترێت: بۆرە، وەکوو حەمەبۆر، کاکلەبۆر، لە ئیدیۆمی کوردەوارییدا زۆر بەکارهێنراوە، بەڵام بەلایەنی نەرێنییەوە، هەر شتێک پێشگری (بۆر)ی لە پێشەوە بێت، ئەوا گوزارشتەکەی بۆ کەمکردنەوەیە، لەو ئیدیۆمە بەکارهێنراوە بۆ خزمایەتییەکی زۆر دوور و پەیوەندییەکی خوێنی زۆر دووری هەیە و بەهەزار حاڵ لێرە و لەوێ دەبێتەوە خزم وەکوو ئەوەی وتراوە: میمکم نەنکی میمکییەتی، خزمی خەزووری سەپانی شێخییە، زاوای کۆڵانی ماڵی پورمە و...تاد، بۆ ئەوانە دەوترێت: بۆرە خزمە.
[1]