دڵۆپێک مەی هەزار خەڵوارە
خەروار ، خەڵوار: کێشێکە لە کۆندا بەکارهێنراوە بەرانبەر سێسەد کیلۆیە، دڵۆپ: تکە، پشکە، تنۆکە ئاوە یان تنۆکی شلەی وەکوو شەڕاب و مەی و شەربەت و ئاو و...تاد، ئەوە کراوە بە ئیدیۆم و ئەگەر کەسێک لە ڕادەبەدەر عەشقی شتێک بێت یان زۆر خۆشی بوێت لەبەر ئەوە زیاتر نرخی بۆ دابنێت، وەکوو ئالوودە و عەشقی بادە و مەی بێت، دەوترێت: دڵۆپێک مەی هەزار خەڵوارە. [1]