لە وزەی دێویشدا نییە
دێو: ئاژەڵێکی ئەفسانەییە، مرۆڤ لە خەیاڵی خۆییدا درووستی دەکات و چەندین وێنای جۆراوجۆری پێ دەبەخشێت و پێی وایە هێز و وزەیەکی زۆر لەسەرووی تواناکانی مرۆڤەوە هەیە، دێوەکەی عەلائەدین بەنموونە، هێز و وزە و کێشی دێو کراوە بە ئیدیۆم و بۆ کارێکی زۆر قوورس و گران کە ئەنجامدانی تاقەتپڕوکێن بێت دەوترێت: لە وزەی دێویشدا نییە. [1]