دەڵێی گوێزی کوێرە
کوێرەگوێز، ئەو گوێزەیە کە توێکڵەکەی زۆر ئەستوور و سفت و سۆڵ و بەتین و سەخت و قایمە لەبەر ئەو خاسییەتانەی خراپ دەشکێنرێت، ئەو ڕەقی و تۆکمەییەی قەپێلک و توێکڵی لە سنووری #هەڵەبجە#دا کراوە بە ئیدیۆم و بە کەسێکی ساغ و تەندرووست باش و پتە و دەوترێت: دەڵێی گوێزی کوێرە. [1]