شەیتان تفی لە زاری کردیه
شەیتان، ئەهریمەن: هێزی شەڕە لە هەموو ئایینەکاندا، هێزی خراپەکارییە، ئاژاوەچی و شەڕانگێز و بەدکار و خراپەکارە، بە دێو و درنجیش چوێنراوە، لێرەدا بۆ خۆشی و گاڵتە و گەپ بە کەسێکی زمان شڕ و هاروهاج و بەتەر و چەتوون، کە فرچکی بە دەم شڕی و نەگریسیەوە گرتبێت، دەوترێت: شەیتان تفی لە زاری کردیە. [1]