ناو: خالید
ناوی باوک: ساڵح ئیبراهیم خەتیب
ڕۆژی لەدایکبوون: 1954
ڕۆژی شەهیدبوون: #07-05-1978#
شوێنی لەدایکبوون: #سلێمانی#
شوێنی شەهیدبوون: #بەغدا#
$ژیاننامە$
خالید ساڵح ئیبراهیم خەتیب، ساڵی 1954 لە پارێزگای سلێمانی لە دایکبووە، هەر لەوێش ئاکنجی بووە، تا قۆناغی ناوەندی هەر لەو شارەی خوێندووە.
ساڵی 1968 بووەتە کادری شانەی نهێنی نەخۆشخانەی سلێمانی کە دکتۆرە مونیرە ساڵحی خوشکی بەرپرسی شانەکە بووە، شەونم نەجمەدین بەرزنجی سەرپەرشتیاری ڕێکخستنی شانە نهێنییەکانی ناوچەی سلێمانی لقی چواری #پارتی دیموکراتی کوردستان# بووە، هەروەها محێدین ڕەحیم بەرپرسی لێژنە ناوچە بووە.
ئەرکی خالید ساڵح ئیبراهیم پاسەوانیکردنی کات و شوێنی کۆبوونەوەکانی شانە نهێنییەکان بووە لە هەمانکاتدا چەند چالاکییەکی چەکداری لەگەڵ دوو هەڤاڵی تری لەناو شاری سلێمانی ئەنجام داوە، دیارترینییان چالاکی سەرشەقام و چالاکی ناو باخی #سەرچنار# بووە، لەگەڵ ئەوەشدا خالید ساڵح ئیبراهیم خەتیب کادری دابەشکردن و نووسینی پەیامەکانی شۆڕش بووە لەناو بازاڕی شاری سلێمانی.
ساڵی 1978 چەند هەڤاڵێکی لەلایەن ئەمنی سلێمانییەوە دەستگیر کراون و دوای چەند ڕۆژێک لە #04-03-1978# لە ڕێگەی چوونی بۆ قوتابخانە خۆیشی دەستگیر کراوە و لە هەمانکاتدا هەڤاڵێکی تری بەناوی نوورەدین نەجمەدین بەرزنجییش لەناو بازاڕی سلێمانی دەستگیر کراوە، دوای دوو هەفتە مانەوە لە ئەمنی سلێمانی گوازراونەتەوە بۆ ئەمنی گشتی شاری بەغدا.
لە 07-05-1978 خالید ساڵح ئیبراهیم خەتیب و نوورەدینی هەڤاڵی لە ئەمنی گشتی بەغدا لە سێدارە دراون و شەهید بوونە.[1]