ناو: شاکر
ناوی باوک: عەبدوڵڵا حەسەن مرعەم
ساڵی لەدایکبوون: 1931
ساڵی شەهیدبوون: 1974
شوێنی لەدایکبوون: گوندی مام خاڵانی دەڤەری زرارەتی سەربە شارەدێی #دارەشەکران#ی پارێزگای #هەولێر#
شوێنی شەهیدبوون: چیای کێشکە لە نزیک شارەدێی #دێگەڵە#ی شارۆچکەی #کۆیە#
$ژیاننامە$
شاکر عەبدوڵڵا لە ساڵی 1931 لە گوندی مام خاڵانی دەڤەری زرارەتی سەربە شارەدێی دارەشەکران لە دایکبووە، گوندنشین بووە و سەرقاڵی کاری جوتیاری بووە و ئاستی خوێندەواری سەرەتایی بووە. خێزاندار بووە و ناوی خێزانی بەهیە یوسفە و خاوەنی چوار کوڕ و دووکچ بووە بە ناوەکانی عەبدولستار، عەبدولقەهار، عەبدولجەبار، عەبدوڵڵا، نەمام و نەجیبە.
ساڵی 1964 بووەتە پێشمەرگە لەلای مام ڕەسوڵ فەقی لە هێزی سەفینی #پارتی دیموکراتی کوردستان#.
لە ساڵی 1966 پلەی سەرپەلی وەرگرتووە.
لە ساڵی 1968 لە ڕووبەڕووبوونەوەی سەربازی ئەو کاتەی ئێراق لە دۆڵی سماقوڵی بریندار بووە.
لە ساڵی 1974 لە تۆپبارانی ڕژێمی ئەو کاتی ئێراق بۆ سەر سەنگەرەکانی پێشمەرگە لە چیای کێشکە لە نزیک شارەدێی دێگەڵە، شاکر عەبدوڵڵا و دوو هاوسەنگەری بەناوەکانی فاخر و مامەر ئاغای زراری شەهید بوونە.[1]