کونە سەگە
وتراویشە: کونە گورگ، کونە سە، لانە و شوێنی حەوانەوەی سەگ کۆلیت و کولانە و سێبەرۆچکەی بچووکی لای کوندەڵان و گەوڕ و بەر قاپی و سەری کۆڵانانە، ئەو ش، ینانەی سەگ تێیدا دەگیرسێتەوە و ئارام دەگرێت چ هێلانەی خۆی بێت چ ئەو شوێنانەی ئاماژەم پێکردوون هەموویان بچووک و تەنگەبەرن، ئەوە کراوە بە ئیدیۆم و بە خانوویەکی گچکە وتەنگ و تەسک و نزم و نەوی شێوە کۆڵیت و کوڵانە و هێلانەی سەگ دەوترێت: کونە سەگە.[1]