لە هەموو دەراوێک ئاوێ ناخواتەوە
وتراویشە: #دەراوی خۆشه#، دەراو: ئەو شوێنەی لە زێ و چەم و ڕووباراندا لەبارە بۆ ئاودانی ڕانەمەڕ و مێگەل، هەندێک دەراو شوێنێکی فراوانیشی هەیە بۆ خەواندنی نیوەڕۆیانی مێگەل و پشوودان، ئەوە کراوە بە ئیدیۆم و بۆ هەندێک کەسی لوتبەرز و بەفیز و بەدەعیە کە بە هەموو شوێنێک ڕەزامەند نەبن دەوترێت: لە هەموو دەراوێک ئاوێ ناخواتەوە.[1]