حەیات دەکەمە حەیای دێوەرەی
وتراویشە: حەیای بووە حەیای پیاز فرۆشی، دێوەرە: چەرچییەک بوو لە گوندەکانی کوردستاندا بۆ ساغکردنەوەی کەلوپەلەکانی دەگەڕا و یەک بەدەنگی خۆی هاواری دەکرد: دێوەرە بازن، دێوەرە خەناوەکە دێوەرە مورو، دێوەرە بەگەنم و جۆی دەگۆڕینەوە، ئەوانەی ئەو کارەیان دەکرد بۆ بانگ ڕاهێشتن و جاڕدان و دەنگ بەرزکردنەوە شەرمیان دەشکا و بێ شەرم دەبوون، ئەو حاڵەتە کراوە بە ئیدیۆم و لە ناوچەی دەشتەکییەکانی #هەولێر#ێ بۆ ئابڕوو بردنی کەسێک دەوترێت: حەیات دەکەمە حەیای دێوەرەی.[1]