سەی خوێڕی پێی ناوەڕێت
سەگی خوێڕی: ئەو سەگەی کە خاوەنەکەی تێر سەپەکە نانی دەکات و بەخێوی دەکات بۆ ئەوەی پاسەوانی پەز و دەروهەیوانی ماڵی خۆی پێ بکات، کەچی هەر وەردەکەوێت و جوجکە و مریشک و سابوونی لای تانکیی ئاوی دەخوات و لەدواوە پەلاماری خەڵک و ڕێبواران دەدات و لە کاتی پەلاماری گورگ هیچ سەگوەڕێ نابێت و...تاد، ئەوە کراوە بە ئیدیۆم و بەکەسێکی بێ دەسەڵات و بێ توانا و هیچ لەبار نەبوو و بێ کەڵک دەوترێت: سەی خوێڕی پێی ناوەڕێت.[1]