ناو: ئیسماعیل
ناوی باوک: لاو ئیسماعیل میرزا
ساڵی لەدایکبوون: 1931
ساڵی شەهیدبوون: 1965
شوێنی لەدایکبوون: گوندی #ماوەران#ی سەربە شارەدێی #هەریر#
شوێنی شەهیدبوون: گوندی #حوجران#ی سەربە شارۆچکەی #شەقڵاوە#
$ژیاننامە$
ئیسماعیل لاو ئیسماعیل میرزا لە ساڵی 1931 لە گوندی ماوەرانی سەربە شارەدێی هەریر لە دایکبووە، گوندنشین بووە و سەرقاڵی کاری ئاژەڵداری بووە، ئیسماعیل لاو خێزاندار بووە و خێزانی ناوی فاتمە ئیبراهیم بووە، خاوەنی یەک کوڕ و دوو کچ بووە بە ناوەکانی حامید، فاتم و نازەنین.
ساڵی 1963 بووەتە پێشمەرگە لە لقی حاجی ئەنوەر پڵنگانی، کە سەربە بەتالیۆنی بێتواتەی #پارتی دیموکراتی کوردستان# بووە.
لە ساڵی 1965 لەگەڵ دەستەیەک هاوسەنگەری ویستوویانە بچنە بارەگای هێزی سەفین لە چیای سەفین، بەڵام لە نزیک گۆڕستانی گوندی حوجرانی سەربە شارۆچکەی شەقڵاوە مینێکی چێندراو بە ئیسماعیل لاودا تەقیوەتەوە و ئیسماعیل لاو شەهید بووە.[1]