ناو: حسێن
ناوی باوک: ساڵح خزر مەلاشێخ
ساڵی لەدایکبوون: 1938
ڕۆژی شەهیدبوون: #11-03-1991#
شوێنی لەدایکبوون: گوندی میربارییانی شارەدێی #بجیل#ی سەربە شارۆچکەی #ئاکرێ#
شوێنی شەهیدبوون: #هەولێر#
$ژیاننامە$
حسێن ساڵح لە ساڵی 1938 لە گوندی میربارییانی شارەدێی بجیلی سەربە شارۆچکەی ئاکرێ لە دایکبووە، گوندنشین بووە و سەرقاڵی کاری جوتیاری بووە، ئاستی خوێندەواری سەرەتایی بووە، لە دوای نسکۆی شۆڕشی ئەیلوول ئاواری وڵاتی ئێران بووە و لە نشینگەی بابک نیشتەجێ کراوە و لە ساڵی 1976 گەڕاوەتەوە کوردستان. شەهید حسێن ساڵح خێزاندار بووە و خێزانی ناوی فاتمە ناسڕە و خاوەنی پێنج کوڕ و یەک کچ بووە بە ناوەکانی مستەفا، محەمەد، کەمال، جەمال، عەبدولقادر و هەنا.
$خەباتنامە$
شەهید حسێن ساڵح لە ساڵی 1965 بووەتە پێشمەرگە لە هێزی #حەمرین#ی #پارتی دیموکراتی کوردستان#، کە لەو کاتەدا عەبدولڕەحیم جەسیم فەرماندەی هێزەکە بووە، لە شۆڕشی ئەیلوول بەشداری لە شەڕی ئاکرێ، شەڕی سەردەریان و شەڕی پیرس کردووە، لە دوای نسکۆی شۆڕشی ئەیلوول ئاوارەی وڵاتی ئێران بووە و لە ساڵی 1976 گەڕاوەتەوە کوردستان و لەلایەن ڕژێمی ئەو کاتی ئێراق دوورخراوەتەوە بۆ خوارووی ئێراق و لە پارێزگای دیوانییە نیشتەجێ کراوە و لە ساڵی 1979 گەڕاوەتەوە پارێزگای هەولێر.
لە ساڵی 1980 لە شاری هەولێر بووەتە کادری ڕێکخراوی شەهیدانی #قەندیل# کە سەربە لقی دووی پارتی دیموکراتی کوردستان بووە و خالید ڕەسوڵ بەرپرسی ڕێکخراو بووە، لە هەمانکاتدا بووەتە پێشمەرگەی باڵی سەربازی لقی دوو بۆ چالاکی ناو شاری هەولێر و سەرکەوتووانە لە کۆمەڵێک چالاکی تایبەت و گرنگ لەناو شاری هەولێر بەشداری کردووە.
لە ساڵی 1991 لە ڕاپەڕینە جەماوەریەکەی خەڵکی کوردستان چەکی هەڵگرتووە و بەشداری ئازادکردنی شارۆچکەی #شەقڵاوە# و شارۆچکەی #پیرمام# و پارێزگای هەولێری کردووە.
لە ڕێکەوتی 11-03-1991 لە ئازادکردنی شاری هەولێر، لە گرتنەوەی قاتعی جەیش شەعبی هەولێر فیشەک بەر سەری حسێن ساڵح کەوتووە و شەهید بووە.[1]