ناو: ئیسماعیل
ناوی باوک: کەمال حەمەد عەبدوڵڵا
ساڵی لەدایکبوون: 1955
ڕۆژی شەهیدبوون: #01-12-1982#
شوێنی لەدایکبوون: گوندی #وەرێ# سەربە شارەدێی #بێتواتە#ی شارۆچکەی #ڕانیە#
شوێنی شەهیدبوون: گوندی #زینێ#، دەڤەری #مێرگەسوور#
$ژیاننامە$
ئیسماعیل کەمال حەمەد عەبدوڵڵا، لە ساڵی 1955 لە گوندی وەرێ سەربە شارەدێی بێتواتەی شارۆچکەی ڕانیە لە دایکبووە، گوندنشین بووە و سەرقاڵی کاری جوتیاری بووە، ئاستی خوێندەواری سەرەتایی بووە، خێزانی ئیسماعیل کەمال ناوی کازیوە عوسمان و کوڕەکانی ناویان سەرکەوت و نەبەز و کچەکانی ناویان ئاوات و مەهاباتە.
ساڵی 1974 بووە پێشمەرگە لە لقی چوار بە فەرماندەیی ئیسماعیل کەمال ناسراوە بە کەمال بەگی وەرێ سەربە بەتالیۆنی ماکۆک بە فەرماندەیی خەلیل ئیسماعیل سیتۆ سەربە هێزی بێتواتەی #پارتی دیموکراتی کوردستان#.
بەشداری شەڕەکانی #هیزۆپ#، #ماکۆک#، کەپکی خانزاد، چیای زەرتک و شەڕی شەکرۆک کردووە، دوای سێ مانگ لەبوونی پێشمەرگە پلەی سەردەستەی وەرگرتووە.
لە کۆتاییەکانی ساڵی 1974 لە کەپکی خانزاد لە ڕووبەڕووبوونەوەی سەرباز و جاشی ڕژێم بەسەختی بریندار بووە و بۆ چارەسەر ڕەوانەی وڵاتی ئێران کراوە و ماوەی پێنج مانگ لە نەخۆشخانەی شاری تاران ماوەتەوە.
لە ساڵی 1980 دووبارە بوویەوە پێشمەرگە لە هێزی وەرێ بە فەرماندەیی کەیفی بەگی وەرێ سەربە لقی دووی پارتی دیموکراتی کوردستان، پلەی ئامر مەفرەزەی وەرگرتووە.
لە ساڵی 1982 هێزی وەرێ بە هاوبەشی لەگەڵ بەتالیۆنی دۆڵی خەلەکان بە فەرماندەیی گوڵەباخ بۆ گەڕانێکی مەیدانی دەشتی #کۆیە# دەرچوونە، لە بارەگای گوندی زینێ تەنیا ئیسماعیل کەمال و دوو هاوسەنگەری دەمێننەوە، بۆیە جەلالییەکانی مەڵبەندی سێ ئەمەیان بە دەرفەت زانیوە و لە کاتژمێر شەشی سەرلە ئێوارەی ڕۆژی 01-12-1982 هێرش دەکەنە سەر بارەگاکە، ئیسماعیل کەمال و دوو هاوسەنگەرەکەی ڕووبەڕووی هێزێکی زۆری جەلالییەکان بوونەتەوە و بەرگریان کردووە تا هێزی پاڵپشتی لقی دووی پارتی دیموکراتی کوردستان لە گوندی خەتێ پێیان گەیشتوون، بەڵام لە کۆتایی ڕووبەڕووبوونەوەکە فیشەک بەر سەری ئیسماعیل کەمال کەوتووە و شەهید بووە.[1]