گا بەتەنێ جووتی ناکا
لە کۆندا کە ژمێرکاری و ئامار دەکرا لە کەرتی کشتوکاڵیدا گاجووتەکان دەنووسران و دەوترا گوندی فڵانی (10) دە گاجووتی هەیە، گاجووتەکان بنەمای سەرەکی بوون بۆ کێڵانی کێڵگەکان و بەرهەمداری، لەو ئیدیۆمەدا تاکە گایەک بەتەنیا جووتی پێ ناکرێت کراوە بە هێمایەک بۆ ئەوەی کار بە هەرەوەزی بکرێت بۆیە وتراوە: گا بەتەنێ جووتی ناکا.[1]