کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
دەربارەی کوردیپێدیا
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 گەڕان
 تۆمارکردنی بابەت
 ئامرازەکان
 زمانەکان
 هەژماری من
 گەڕان بەدوای
 ڕووخسار
  دۆخی تاریک
 ڕێکخستنە پێشوەختەکان
 گەڕان
 تۆمارکردنی بابەت
 ئامرازەکان
 زمانەکان
 هەژماری من
        
 kurdipedia.org 2008 - 2026
پەرتووکخانە
 
تۆمارکردنی بابەت
   گەڕانی ورد
پەیوەندی
کوردیی ناوەند
Kurmancî
کرمانجی
هەورامی
English
Français
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
עברית

 زۆرتر...
 زۆرتر...
 
 دۆخی تاریک
 سلاید باڕ
 قەبارەی فۆنت


 ڕێکخستنە پێشوەختەکان
دەربارەی کوردیپێدیا
بابەت بەهەڵکەوت
ڕێساکانی بەکارهێنان
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
بیروڕاکانتان
دڵخوازەکان
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
یارمەتی
 زۆرتر
 ناونامە بۆ منداڵانی کورد
 گەڕان بە کرتە
ئامار
بابەت
  586,576
وێنە
  124,526
پەرتووک PDF
  22,125
فایلی پەیوەندیدار
  126,724
ڤیدیۆ
  2,193
زمان
کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish 
317,537
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin) 
95,810
هەورامی - Kurdish Hawrami 
67,767
عربي - Arabic 
44,219
کرمانجی - Upper Kurdish (Arami) 
26,772
فارسی - Farsi 
15,923
English - English 
8,538
Türkçe - Turkish 
3,838
Deutsch - German 
2,040
لوڕی - Kurdish Luri 
1,785
Pусский - Russian 
1,145
Français - French 
359
Nederlands - Dutch 
131
Zazakî - Kurdish Zazaki 
92
Svenska - Swedish 
79
Español - Spanish 
61
Italiano - Italian 
61
Polski - Polish 
60
Հայերեն - Armenian 
57
لەکی - Kurdish Laki 
39
Azərbaycanca - Azerbaijani 
35
日本人 - Japanese 
24
Norsk - Norwegian 
22
中国的 - Chinese 
21
עברית - Hebrew 
20
Ελληνική - Greek 
19
Fins - Finnish 
14
Português - Portuguese 
14
Catalana - Catalana 
14
Esperanto - Esperanto 
10
Ozbek - Uzbek 
9
Тоҷикӣ - Tajik 
9
Srpski - Serbian 
6
ქართველი - Georgian 
6
Čeština - Czech 
5
Lietuvių - Lithuanian 
5
Hrvatski - Croatian 
5
балгарская - Bulgarian 
4
Kiswahili سَوَاحِلي -  
3
हिन्दी - Hindi 
2
Cebuano - Cebuano 
1
қазақ - Kazakh 
1
ترکمانی - Turkman (Arami Script) 
1
پۆل
کوردیی ناوەڕاست
ژیاننامە 
32,224
شوێنەکان 
17,029
پارت و ڕێکخراوەکان 
1,482
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە، ماڵپەڕ و دەزگا میدیاییەکان و ...) 
1,070
وێنە و پێناس 
9,466
کارە هونەرییەکان 
1,725
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا) 
16,030
نەخشەکان 
284
ناوی کوردی 
2,820
پەند 
13,749
وشە و دەستەواژە 
109,193
شوێنەوار و کۆنینە 
786
خواردنی کوردی 
134
پەرتووکخانە 
27,065
کلتوور - گاڵتەوگەپ 
4,714
کورتەباس 
22,266
شەهیدان 
12,078
کۆمەڵکوژی 
11,392
بەڵگەنامەکان 
8,744
هۆز - تیرە - بنەماڵە 
236
ئامار و ڕاپرسی 
4,631
کلتوور - مەتەڵ 
3,147
یارییە کوردەوارییەکان 
279
زانستە سروشتییەکان 
80
ڤیدیۆ 
2,064
بەرهەمە کوردستانییەکان 
45
کەلوپەلی سەربازیی بەکارهاتوو لە کوردستان 
29
ژینگەی کوردستان 
102
هۆنراوە 
10,639
دۆزی ژن 
58
فەرمانگەکان  
1,121
مۆزەخانە 
56
نەریت 
161
گیانلەبەرانی کوردستان 
734
ڕووه‌كی كورده‌واری (گژوگیا و دار) 
910
گەشتوگوزار 
2
ئیدیۆم 
929
دەزگەی چاپ و بڵاوکردنەوە 
63
کۆگای فایلەکان
MP3 
1,499
PDF 
34,775
MP4 
4,015
IMG 
235,088
∑   تێکڕا 
275,377
گەڕان بەدوای ناوەڕۆکدا
گەڕەکی جولەکان لە هەڵەبجە، کەلەپورو بیرەوەریی !
پۆل: کورتەباس
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish
ئامانجمان ئەوەیە وەک هەر نەتەوەیەکی تر خاوەنی داتابەیسێکی نەتەوەییی خۆمان بین..
بەشکردن
Copy Link0
E-Mail0
Facebook0
LinkedIn0
Messenger0
Pinterest0
SMS0
Telegram0
Twitter0
Viber0
WhatsApp0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin)0
English - English0
عربي - Arabic0
فارسی - Farsi0
Türkçe - Turkish0
עברית - Hebrew0
Deutsch - German0
Español - Spanish0
Français - French0
Italiano - Italian0
Nederlands - Dutch0
Svenska - Swedish0
Ελληνική - Greek0
Azərbaycanca - Azerbaijani0
Catalana - Catalana0
Čeština - Czech0
Esperanto - Esperanto0
Fins - Finnish0
Hrvatski - Croatian0
Lietuvių - Lithuanian0
Norsk - Norwegian0
Ozbek - Uzbek0
Polski - Polish0
Português - Portuguese0
Pусский - Russian0
Srpski - Serbian0
балгарская - Bulgarian0
қазақ - Kazakh0
Тоҷикӣ - Tajik0
Հայերեն - Armenian0
हिन्दी - Hindi0
ქართველი - Georgian0
中国的 - Chinese0
日本人 - Japanese0
گەڕەکی جولەکان لە هەڵەبجە، کەلەپورو بیرەوەریی !
گەڕەکی جولەکان لە هەڵەبجە، کەلەپورو بیرەوەریی !
=KTML_Bold=گەڕەکی جولەکان لە هەڵەبجە، کەلەپورو بیرەوەریی !=KTML_End=
#ئاسۆ عەبدوللەتیف#

کاتێک رەمزو سیمبول و عێل و خانزادو بەگزادو خێڵە کۆچەریەکانی دەوروبەری هەڵەبجە هاتن و مزگەوت و تەکیه و خانەقاکانیان بنیادنا، باوەشیانکردەوە بۆ ئاین و ئاینزاو نەتەوەکانی وەک جولەکە، هاوشانی هەڵەبجەییەکان ئەوانیش دەستیانکردن بە بنیادنان و ئاوەدانی، گەڕەکێک بەرهەمهات و ناوی لێنرا جولەکان، ئەم جولەکانە تا ساڵی 1948 کە دەوڵەتی ئیسرائیل بنیادنرا لە سەردەستی تیۆدۆر هیرتزل و داوود بن گۆریۆن، لە هەڵەبجە مانەوه و ئیدی کۆچیانکرد، وەلێ بۆ دەیان ساڵ لە تەماس و پەیوەندی و دۆستایەتیدا مانەوە لەگەڵ موسوڵمان و مەسیحی و کاکەییەکانی شاردا، چەند خۆشە پەرۆشبوون بۆ دەوڵەت و کۆچکردن لەپێناو دەوڵەتدا نەک راکردن و هەڵهاتن لە دەوڵەت!؟

ئێستا تیمێک بە هەوڵی دەوڵەمەندان و کەسایەتیەکانی شاری هەڵەبجه و روناکبیران و نوسەران و مێژوونوسان و شوێنەوارناسان، سەرگەرمی ئەوەن ئه و گەرەکەی کە هێشتا بە پێوە ماوه و روخسارو سیماو رەونەقی جارانی ماوە، بکرێتەوە بە گەڕەکێکی شایستەی گەشتیاریی و کەلەپوریی و سەرچاوەیەک بۆ ناسینی زیاتری شارو وەک مۆزەخانەیەک سودی هەبێت بۆ بەرهەمهێنانی فیلم و کاری دیکۆمێنتاری و بەرنامەی تەلەفزیۆنی و دەیان کاری ئەدەبی دیکە.

چۆن مێژووی تاق و نەخش و نیگارەکانی گەڕەکی جولەکانی هەڵەبجە بپارێزین؟

ئەم تیمە کارێک دەکەن پێویستە لایەنی پەیوەندیداری وەک کەلەپورو رۆشنبیری ئەنجامی بدەن و لە خەمیدابن وەک پرۆژەیەکی ستراتیجی، ئەمە رێک دروستکردنەوەی شاری هەڵەبجەیە بە شێوە دروستەکەی، ئەم کارە گەر ئەنجام بدرێت رێگا دروستەکەی ئاوەدانکردنەوەیە، ئاخر هەر نەتەوەیەک گەر بتوانێت کەلەپورەکەی بپارێزێت بە دڵنیاییەوە دەشتوانێت لە داهاتوو دەوڵەت و کیان بۆ خۆی دروست بکات، هەمیشە لە مێژوودا ئه و نەتەوە گەورانەی کە دەوڵەتیان چێکردووە ئەوانەبوون کە رەسەنایەتی و کەلەپورو شوێنەواری خۆیان پاراستووە وەک کلێتەکانی سەریان،

گەرەکی جولەکانی هەڵەبجە مێژوویەکی دێرینی هەیه و لە مێشکی ئەم نەوەیەدا زرنگانەوەی دێت، نەوەیەکیش کە چونەتەوە بۆ ناو سنورە عیبرییەکەی تەلئەبیب هێشتا یادەوەریەکانیان سیخناخە بەم کوچه و گەرەک و چیرۆکانەوە، بیستگایان ئاشنایە بە گۆران و ناتیق و هەلهەلەی موریدانی تەریقەت و مینەی لولکژەن و سیاچەمانەی هەورامان و کۆڕی شاعیرانی ئەوسەردەمەوە، ئەمە بابەتێکی سینەمایی و هونەریی و ئەدەبی نیە، بەڵکو سیماو خەسڵەت و دیموگرافیای شارێکە کە دوای ئه و هەموو کارەساتە هێشتا بەپێوەیە.

یەکێک لە سیماو دیاردە گەشەکردووەکانی هەر شارێک بریتییە لە سەرمایەی رەمزیی و شوێنەواری رەمزیی، ئەم رەمزو دیاردە مێژوییانە خۆی دەبینێتەوە لە کەلەپورو کەلتوری کۆن و مۆزەخانه و کەسایەتیەکان و شوێنەواری دێرین و کوره و ئاتەشگاو خشڵ و زێڕو مس و جام و کەموڵه و مەرکانه و دەستنوس و زەخرەفه و سکەی قەدیم و ئاسەوارە دەگمەنەکان، کە هەموو ئەمانە ملوانکەی شارستانیەت و چەتری نەمریی و مانەوەی شارەکانن بە زیندویی، شاری هەڵەبجەش وەک یەکێک لە شارە مێژووییەکانی کوردستانی باشوور، جگە لە وەی خاوەنی رەمزی نەبەزین و سەرمایەی رەمزی و گەورەترین کارەساتی کۆمەڵکوژییە لە مێژووی مرۆڤایەتیدا لە 16/3/1988. هەمانکات بە شاری مزگەوت و دینداریی و ئاینداری و مەئوای عولەمای ئاینی و شێخان و موریدانی تەریقەت و رۆحانیەت ناسراوە، مەکۆی رۆشنبیری و شیعرو ئەدەب و لانکەی بەگزادەکانی جاف و گۆران و چەندین تیره و هۆزو قەبیله و بەرەبابی سیاسی و کۆمەڵایەتی و مەعریفی بووە، لەگەڵ چەندین شوێنەوارو ئاسارو گردو تەپۆڵکه و جێنزرگه و مزگەوت و تەکیه و گەرەکی کۆن و ماڵی پاشاو کۆڵان و پلوسک و کاریتەی هەیوانە کۆنەکان، کە هەموو ئەمانە پێویستی بە پارێزگاریکردن و مانەوە هەیە تا له و رێگەیەوە باشتر شار بناسین و بیکەینە قیبلەگای رۆشنبیری و هونەریی و ناوەندی توێژینەوە وە ک شارێکی برینداری چەکی کۆکوژو خاوەن سەروەریی.

نەخشەسازی و مێژووی گەڕەک و کۆڵانەکانی شاری هەڵەبجە لە رابردوودا جۆرێک بووە لە تەلارسازیەکی ئەفسانەیی کەموێنە لە مێژووی میرنشینەکانی ئەردەڵان و بابان و #سۆران# و شارەزووردا درەوشاوەتەوە، بوونی دوکان و قەیسەرییە کۆن و گومەزدارو قوبە رازاوەکان بە وێنە رەنگاو رەنگەکان و حەمام و خومخانه و کورەی خشتەکان بە یەکێک لە سیما دیارەکانی هەڵەبجە دادەنرێت، کە ئەوەندە سەرنج راکێش بووە چەندین پیاوی مەزن و سەرکرده و رۆژهەڵاتناسی وەک میجەرسۆن هاتوون و ماونەتەوە بۆ وەرگرتنی زانست و زانیاری، ماڵی وەسمان پاشای جاف و عادیلە خانم وەک یەکەم قایمقامی ژن لە مێژووی عێراق و چرۆکردنی شاعیرانی گەورە ئەحمەد بەگ و موختاربەگی جاف له و ماڵەدا نمونەیەکی بەرجەسته و زیندووە کە رۆژهەڵاتناسەکان لە وەسفی ماڵی پاشادا وەک ماڵێکی ئەفسانەیی گڵین و دوقاتی ئەوسەردەمە تەماشایان کردوە بۆ کۆبونەوه و دەمەتەقێ و شەوچەرە فەلەک زانی کە ئەشکێ رەونەقی بازاڕی خۆرو مانگ.. شکاندی پەنجەکەم تا من نەنوسم وەسفی روخساریی

ئەم ماڵباتانە بە کوردی رەهەندێکی کۆمەڵایەتی و سیاسی و ئیداری هەبووە، بۆیە دەبێت ئەمانە بپارێزین وەک سەرەتایەک بۆ ناساندن و گەورەبوون و شکۆدارکردنی جوگرافیاو مێژوو کەلەپوری شارو هێشتنەوەی وەک خۆی، هیچ تێناچێت ئەگەر حکومەت بێتە پێشەوە لەگەڵ ئەم تیمه و هاوکاری ماددی و مەعنەوی ئەم پرۆژەیەبێت؟

هونەری تەلارسازی و نەخشاندن و کاری نەققاڕیی بۆ دیوارو تاق و بەرهەیوان و دودەر و پلوسکی قەوزەگرتووی سەوزی مزگەوتی ئەم گەرەکه و مێژووی کۆڵانەکانی هەڵەبجە لە ئێستادا کەرەستەیەکی گرنگن بۆ سەرلەنوێ هێشتنەوه و مانابەخشینەوە بەشار، هەمانکات پردێکە بۆ لێتێگەیشتنی نەوەی نوێ لە رووداوو بەسەرهات و سەربووردە کۆنەکانی شار، گەڕەکی جولەکان لە هەڵەبجە، گەڕەکێک بووە بۆ پێکەوە ژیان و لێبوردەیی ئاینی و نەتەوەیی، مێژووی ئەم گەرەکە دەگەرێتەوە بۆ 300 ساڵ پێش ئێستا، گەڕەکێک ئاوێتە بووی رەفتاری کۆمەڵایەتی و کولتوری پێکەوەیی و ئاکارو ئادابە میللیەکانی هەڵەبجە، گەڕەکێک بە بۆنی رەیحانه و گوڵەنەسرینی سەر دیوارە قوڕینەکان و دارهەنارەکانیەوە، گەرەکێک راستە جولەکەنشین بووە وەلێ مزگەوت و حوجره و فەقێ و موسوڵمانی تیایدا بووە بەبێ دڵرەنجان و بەریەککەوتن، جولەکەیەک هیچ جیاوازی نەبووە لە موسوڵمانێکی مزگەوتی تەکیە کە کۆنترین مزگەوتی هەڵەبجە بوو لە هەمان گەڕەک، ئەوان بە ئازادانە ژیاون و سروت و پەرستشی خۆیان پاراستوه و کەسێک نەبووە بێڕێزیان پێ بکات، بگرە لە باشترین دوکاندارو بازرگان و دەسترەنگین و سنعەتکارەکانی شاریش بوون، جولەکەکانیش وەک ماڵی خۆیان رێزیان له و مزگەوته و سروتە ئاینیەکان و بۆنە کۆمەڵایەتیەکان گرتووە و بەدەمەوەبوون و تێکەڵبوون گەشتبووە ئاستێکی بەرزی رۆحی و مەعنەوی، ئەم وێنەیە رێک تابلۆیەکی ئەفسانەییە ئەگەر واقیعی هەڵەبجە پێشچاونەخەیت، هەڵەبجە شاربووە بەمانای شاری سیاسی و رۆشنبیری و ئاینی، کەس باوەڕناکات ئه و رۆحیەتە چۆن دروستکراو کێ دروستی کردو بۆچی هەڵەبجە به و شێوەیە بووە لە مێژوودا، کەواتە وەرن با پێکەوە دەستبگرین به و کەلتورو کەلەپورو ئاسەوارە مێژوییانەی شارو گەرەکی جولەکان لە کەوتن و نەمان رزگاربکەین و خەسڵەتەکانی بهێڵینەوه و بۆن و سیماو دیوارەکانی لە کەوتن بپارێزین. [1]

=KTML_Bold=تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!=KTML_End=

کوردیپێدیا بەرپرس نییە لە ناوەڕۆکی ئەم تۆمارە و خاوەنەکەی لێی بەرپرسیارە. کوردیپێدیا بە مەبەستی ئەرشیڤکردن تۆماری کردووە.
ئەم بابەتە 306 جار بینراوە
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی (Kurdistan24) - 14-02-2018
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 3
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 14-02-2018 (8 ساڵ)
پۆلێنی ناوەڕۆک: مێژوو
پۆلێنی ناوەڕۆک: دۆزی کورد
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
جۆری وەشان: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
شار و شارۆچکەکان: هەولێر
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 98%
98%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هومام تاهیر )ەوە لە: 28-09-2024 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( شادی ئاکۆیی )ەوە لە: 28-09-2024 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( شادی ئاکۆیی )ەوە لە: 28-09-2024 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 306 جار بینراوە
QR Code
  بابەتی نوێ
  بابەت بەهەڵکەوت 
  تایبەت بە خانمان 
  
  بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا 

Kurdipedia.org (2008 - 2026) version: 17.17
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.391 چرکە!