کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
دەربارەی کوردیپێدیا
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 گەڕان
 تۆمارکردنی بابەت
 ئامرازەکان
 زمانەکان
 هەژماری من
 گەڕان بەدوای
 ڕووخسار
  دۆخی تاریک
 ڕێکخستنە پێشوەختەکان
 گەڕان
 تۆمارکردنی بابەت
 ئامرازەکان
 زمانەکان
 هەژماری من
        
 kurdipedia.org 2008 - 2025
پەرتووکخانە
 
تۆمارکردنی بابەت
   گەڕانی ورد
پەیوەندی
کوردیی ناوەند
Kurmancî
کرمانجی
هەورامی
English
Français
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
עברית

 زۆرتر...
 زۆرتر...
 
 دۆخی تاریک
 سلاید باڕ
 قەبارەی فۆنت


 ڕێکخستنە پێشوەختەکان
دەربارەی کوردیپێدیا
بابەت بەهەڵکەوت
ڕێساکانی بەکارهێنان
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
بیروڕاکانتان
دڵخوازەکان
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
یارمەتی
 زۆرتر
 ناونامە بۆ منداڵانی کورد
 گەڕان بە کرتە
ئامار
بابەت
  583,130
وێنە
  123,499
پەرتووک PDF
  22,048
فایلی پەیوەندیدار
  124,950
ڤیدیۆ
  2,191
زمان
کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish 
315,934
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin) 
95,356
هەورامی - Kurdish Hawrami 
67,660
عربي - Arabic 
43,635
کرمانجی - Upper Kurdish (Arami) 
26,455
فارسی - Farsi 
15,586
English - English 
8,502
Türkçe - Turkish 
3,818
Deutsch - German 
2,024
لوڕی - Kurdish Luri 
1,785
Pусский - Russian 
1,145
Français - French 
359
Nederlands - Dutch 
131
Zazakî - Kurdish Zazaki 
92
Svenska - Swedish 
79
Español - Spanish 
61
Italiano - Italian 
61
Polski - Polish 
60
Հայերեն - Armenian 
57
لەکی - Kurdish Laki 
39
Azərbaycanca - Azerbaijani 
35
日本人 - Japanese 
24
Norsk - Norwegian 
22
中国的 - Chinese 
21
עברית - Hebrew 
20
Ελληνική - Greek 
19
Fins - Finnish 
14
Português - Portuguese 
14
Catalana - Catalana 
14
Esperanto - Esperanto 
10
Ozbek - Uzbek 
9
Тоҷикӣ - Tajik 
9
Srpski - Serbian 
6
ქართველი - Georgian 
6
Čeština - Czech 
5
Lietuvių - Lithuanian 
5
Hrvatski - Croatian 
5
балгарская - Bulgarian 
4
Kiswahili سَوَاحِلي -  
3
हिन्दी - Hindi 
2
Cebuano - Cebuano 
1
қазақ - Kazakh 
1
ترکمانی - Turkman (Arami Script) 
1
پۆل
کوردیی ناوەڕاست
ژیاننامە 
31,805
شوێنەکان 
17,030
پارت و ڕێکخراوەکان 
1,507
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە و ...) 
899
وێنە و پێناس 
9,457
کارە هونەرییەکان 
1,496
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا) 
15,929
نەخشەکان 
251
ناوی کوردی 
2,816
پەند 
13,749
وشە و دەستەواژە 
109,188
شوێنەوار و کۆنینە 
739
خواردنی کوردی 
134
پەرتووکخانە 
27,038
کلتوور - گاڵتەوگەپ 
4,633
کورتەباس 
22,097
شەهیدان 
11,889
کۆمەڵکوژی 
11,361
بەڵگەنامەکان 
8,710
هۆز - تیرە - بنەماڵە 
236
ئامار و ڕاپرسی 
4,629
کلتوور - مەتەڵ 
3,147
یارییە کوردەوارییەکان 
279
زانستە سروشتییەکان 
80
ڤیدیۆ 
2,062
بەرهەمە کوردستانییەکان 
45
کەلوپەلی سەربازیی بەکارهاتوو لە کوردستان 
29
ژینگەی کوردستان 
102
هۆنراوە 
10,635
دۆزی ژن 
58
فەرمانگەکان  
1,121
مۆزەخانە 
56
نەریت 
161
گیانلەبەرانی کوردستان 
734
ڕووه‌كی كورده‌واری (گژوگیا و دار) 
891
گەشتوگوزار 
2
ئیدیۆم 
920
دەزگەی چاپ و بڵاوکردنەوە 
19
کۆگای فایلەکان
MP3 
1,269
PDF 
34,621
MP4 
3,821
IMG 
232,780
∑   تێکڕا 
272,491
گەڕان بەدوای ناوەڕۆکدا
ئیمپراتۆریەتی کۆپی!
پۆل: کورتەباس
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish
هاوکارانی کوردیپێدیا، بابەتییانە، بێلایەنانە، بەرپرسانە و پیشەییانە، ئەرشیڤی نەتەوەییمان تۆماردەکەن..
بەشکردن
Copy Link0
E-Mail0
Facebook0
LinkedIn0
Messenger0
Pinterest0
SMS0
Telegram0
Twitter0
Viber0
WhatsApp0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin)0
English - English0
عربي - Arabic0
فارسی - Farsi0
Türkçe - Turkish0
עברית - Hebrew0
Deutsch - German0
Español - Spanish0
Français - French0
Italiano - Italian0
Nederlands - Dutch0
Svenska - Swedish0
Ελληνική - Greek0
Azərbaycanca - Azerbaijani0
Catalana - Catalana0
Čeština - Czech0
Esperanto - Esperanto0
Fins - Finnish0
Hrvatski - Croatian0
Lietuvių - Lithuanian0
Norsk - Norwegian0
Ozbek - Uzbek0
Polski - Polish0
Português - Portuguese0
Pусский - Russian0
Srpski - Serbian0
балгарская - Bulgarian0
қазақ - Kazakh0
Тоҷикӣ - Tajik0
Հայերեն - Armenian0
हिन्दी - Hindi0
ქართველი - Georgian0
中国的 - Chinese0
日本人 - Japanese0
ئیمپراتۆریەتی کۆپی!
ئیمپراتۆریەتی کۆپی!
=KTML_Bold=ئیمپراتۆریەتی کۆپی!=KTML_End=
#ئاسۆ عەبدوللەتیف#

پرۆژەی وەلانانی کەمالیزم و هێنانە پێشەوەی نەزعەی دینی و ناسیۆنالیستانەی عوسمانیە نوێکان.

هەڵبژاردنە پەرلەمانی و سەرۆکایەتیەکەی تورکیا لە 24/6/2018، بە سەرکەوتنی هاوپەیمانێتی کۆمار کە بریتی بوو لە ئاک پارتی و مەهەپه و هوداپار گۆرانێک لە تورکیا دروست دەکات کە مەرج نییە گۆرانی ریشەیی و بونیادیی قووڵ بێت و خزمەتی گەشانەوه و کرانەوەی تورکیاو ئابوریەکەی بکات، راستە ئەم وێسگەیە دەسەڵاتی تورکیا بەتەواوی لە سیستمی پەرلەمانیەوە دەگوازێتەوە بۆ سیستمی سەرۆکایەتی، بەڵام مەرج نییە ئیتر پەرلەمان لە چالاکی بخرێت و تورکیا لە دەوڵەتێکی مەدەنی سیکولارەوە بکاتە دەوڵەتێکی تاریک و دینی داخراو.

ئەم ئاڵوگۆڕو هەلومەرجە سیاسیە نوێیەی تورکیا وەک چۆن ناتوانێت کۆتایی بە کەلتوری پەرلەمان و ناڕەزایەتی شەقام و پلورالیزمی حیزبی هاوچەرخ بهێنێت، هەمانکات ناشتوانێت سێبەرەکانی کەمالیزم و کێشەی کوردو قەیرانە کەڵەکەبووەکانی ناوخۆ کۆتایی پێ بهێنێت.

لە پێشدا کەمالیزم رێچکه و رێبازە، بەڵام ئەردۆغانیزم، پرۆژەی سوڵتانێکە بۆ مانەوەی خۆی، هەمانکات حەزی دینی و هەستی دەسەڵاتگەریی حیزبییە بە ئاراستەی کۆنترۆڵکردنی کایە و جومگە سەرەکیەکانی دەوڵەت، بۆیە بە ئاسانی ناتوانێت شوێنگرەوەی کەمالیزم بێت بۆ تورکیا مەگەر ئەردۆغان، کودەتای کەلتوری و ریشەیی بکات، وەک چۆن کاتی خۆی مستەفا کەمال ئەتاتورک ئەمەی کرد و هات دەستکاری، ئەلفباو شوێنی ئاین و مزگەوت و بەهاکانی رابردوی خەڵکی کرد، ئەمە دەری دەخات بە ئاسانی ئەردۆگان ناتوانێت زیهنیەتی تورک و فەزای تورکیا پاک بکاتەوە لە کەلتوری نەوەد ساڵەی ئەتاتورک و رێچکه و رێبازو نۆرم و بەهاکانی بخاتە دەرەوەی مێژوو، هێشتا وێنەی کەمال ئەتاتورکی باوکی رۆحی تورکان بە ژووری کۆبونەوە فەرمیەکانی ئەردۆغانەوە هەڵواسراوه و ئەلفبای ئیسلامی لەدەرەوەی مێژووه و مزگەوت رۆڵی نیە و خودی ئەردۆغانیش بە شەرمەوە تەوزیفی شەعیرە ئیسلامیەکان دەکات، بۆیە بیرکردنەوە لەوەی تورکیا ئیدی بۆ ئەردۆغان و ئاکەپە دەبێتە دەوڵەتێکی ئاسان و بێ کێشه و گرێ و گۆڵ هەڵەیە، بگرە لە ئێستاوە ئەرکەکانی ئەم سوڵتانە کۆپییە قورسترە، هێڵەکانی کارکردنی شەقام و ئۆپۆزسیۆنی جددی و حیزبی نوێ دەرکەوتوون و دەزانرێت کێ لەگەڵ ئازادیە سیاسیەکان و مافی مرۆڤ و سیکولاریزمدایه و کێش لەگەڵ بەرەی گورگە بۆرەکان و توندرەویی نەژادی و دینی و خەلافەتدا ئاوێزانە.

ئینجا پەرلەمان راستە بەپێی دەستوور ئه و رۆڵەی جارانی نامێنێت، وەلێ دەزگایەکی بەرکاره و دەیان یاساو بریارو کۆدەنگی دیسان دەبێت لە پەرلەمانەوە فۆرمەڵە بکرێت و بگرە شەڕی گەرمی ئایدۆلۆژی و سیاسی و جڤاکی و نەتەوەیی دێتەوە ناو پەرلەمان، ئیتر تا چ رادەیەک کاری پێدەکرێت یان نا ئەوە پرسێکی ترە، خۆ ئەگەر هەر کاریشی پێ نەکرێت ئەوا شەقامەکان دەبنە پەرلەمان و ناوەندی نارەزایەتی خەڵکی و چالاکی پارتەکان دژی ستەمکاری و بەرتەسککردنەوه و راوەدونانەکانی دەسەڵات و ئەمەش دەرهاوێشتەی خراپتری دەبێت لە پەرلەمان.

لە ئێستاوە تورکیا کۆپیەکی لاوازی ئیمپراتۆریەتی عوسمانیەکانه و وا خۆی نمایش دەکات، ئەردۆغان شانازی بەم رۆژەوە دەکرد کە وەک کەسی یەکەمی دەوڵەت وێنابکرێت و خەونی زیندووکردنەوەی خەلافەت وە ئەستۆبگرێت و بەهەشتێک بۆ تورکەکان چێ بکات و ئەمەش بە پشتیوانی چەندین دەوڵەت و رێکخراوی سەلەفی و ئاینی و سوننی ناوچەکە و بەتایبەتی ئیخوان موسلیمین و حەماسی فەلەستین، بەڵام کۆپی ئیمپراتۆرێکی کۆن دەبێت چ کاراییەکی هەبێت، بەبێ بنەمای قوڵی فەرمانرەوایی خەلیفه و سوڵتانەکان، بەبێ زەمینەی لەباری شەرعیەتە کەلتوری و مێژوویی و دینیەکەی جاران، ئێستا تورکیا کە لەبەردەم تاقیکردنەوەی ڤێرژنی کۆپیەکی تازەدایە بەخۆی بزانێت یان نا ئاسان نییە بۆی، چونکە ئەم ڤێرژنە دەبێت خۆی بگونجێنێت لەگەڵ شەپۆلەکانی ناوخۆو باهۆزەکانی دەرەوه و قورسایی شکستی ئابوریی،

تاچەند ئەم کۆپیە دەتوانێت بەرانبەر بە هێزە رەسەن و ئۆرجیناڵەکانی تورکیاو ناوچەکە بوەستێتەوە؟

لە سەرەتادا بۆ دۆزی کورد، ئەم دەسەڵاتە کۆپییە دوچاری ئیشکالیەت و دژواریی سەخت دەبێتەوە، چونکە ئەوەتا لەبەردەم هێزێکی رەسەنی دیموکراتی خۆرسکدا، کە جەماوەرو هێزو مێژوو کەلتورو زمانی خۆی هەیه و بە ئاسانی پاشەکشە بۆ کۆپیەکان ناکات، رەسەنایەتیەک توانیویەتی 25 ژنە کاراکتەری بە ئیرادە بکاتە نوێنەری خۆی بۆ پەرلەمان و سەرۆکەکەی لە زیندانەوە رکابەرییەکی توندی سەرۆک بکات و بە ئاسانی چۆک دانەدەن بۆ فاشیزمی ئاینی، ئەم کۆپیە توانستی چارەسەرکردنی ریشەیی کێشەکانی باکوری کوردستانی نیە بە پشت بەستن بە تیۆرو ئەزموونی رابردووی ئەم دەسەڵاتە، کورد لە رێگەی هەدەپەوە هۆشیاریی و ئیرادەیەکی گەورەتری بەدەست هێناوە ئەمجارە، بڕینی بەندی دەستووری %10 و بەدەستهێنانی 67 کورسی پەرلەمان و زیادکردنی کورسیەکان، خستنەگەڕی توانستەکانی زیندان، راکێشانی هەستی تورکە عاقڵمەندەکان بۆ دۆزی کورد، هەموو ئەمانە مۆتیڤێکی تری بەخشیوەتە باکور بۆ پێداگریی لەسەر پرۆژەی چارەسەریی، لەلایەکی ترەوە ئیمراڵی، قەندیل، هەدەپە یەکێکە لە تەحەدیاتە گەورەکانی بەردەم ئەم ئیمپراتۆرە کۆپییە، ئەم رۆحیەتەش وادەکات زێدەتر لە جاران هەست بکەن وەک نەتەوەی دووەم پێویستە بناسرێن و دان بنرێت بە ماف و ئازادیەکان و خواستەکانیان و چیتر دایکان رەشپۆش نەکرێن و کۆتایی بە رەشەکوژیەکان بهێنرێت کە لە کۆمەڵکوژی دێرسیمەوە درێژبۆتەوە تا ئێستای ئامەدو رۆبۆسکی و شێرناخ.

بیرمان نەچێت لە 18/11/2012 ئۆج ئالان لە ئیمرالیەوە مانگرتنە سەرتاسەریەکانی زیندانی وەستاند کە خەریک بوو تورکیا بە چۆکدا بهێنێت و بەتەواوی گەل هاتبونە سەرجادە، بەمەش ئۆج ئالان سەلماندی موخاتیبی یەکەمی دۆزگەری کوردە، باکوریەکانیش بە گوێی سەرۆکیان کردو ئه و چەند وشەیەی کە وەک پەیام بە براکەیدا گەیاندیە شەقام، رای سیاسیەکانی گۆری و توندوتیژی نەماو ئەوکات ئیدی ئۆردوغان هەستیکرد ئەوەی زیندانیکراوە کەسێکی سادە نیه و بەڵکو سەرکردەیەکی کاریزمیه و پێویستە دانوستانی لەتەک بکرێت، ئێستاش ئەگەر دۆخ بە تەواوی تێک بچێت ئەوەی کە پەنای بۆ دەبرێت ئه و کاراکتەرەی ئیمراڵیه و ئیمپراتۆریەتی کۆپی دەبێت ئیتر بیر لە دیالۆگ و کرانەوه و ئاشتەوایی جددی بکاتەوە لەبری ئەڵتەرناتیڤی زیندان و هەرەشه و بەرتەسککردنەوەی ئازادیەکان و لەشکرکێشی، ناکرێت زیندانەکان هەمیشە ئاوەدان و شەقامەکان جمەیان بێت لە نارەزایەتی، لەکاتێکدا ئابوری تورکیا هەرگیز بەرگەی ئەم کێشانە ناگرێت، بزانین ئیمپراتۆری کۆپی چی دەکات لەکارتەکانی بەردەستی و جوڵەی یەکەمی چی دەبێت؟ [1]

=KTML_Bold=تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!=KTML_End=

کوردیپێدیا بەرپرس نییە لە ناوەڕۆکی ئەم تۆمارە و خاوەنەکەی لێی بەرپرسیارە. کوردیپێدیا بە مەبەستی ئەرشیڤکردن تۆماری کردووە.
ئەم بابەتە 380 جار بینراوە
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی (Kurdistan24) - 28-06-2018
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 3
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 28-06-2018 (7 ساڵ)
پۆلێنی ناوەڕۆک: لێکۆڵینەوە
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
جۆری وەشان: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
شار و شارۆچکەکان: هەولێر
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 98%
98%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هومام تاهیر )ەوە لە: 28-09-2024 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( شادی ئاکۆیی )ەوە لە: 28-09-2024 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( شادی ئاکۆیی )ەوە لە: 28-09-2024 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 380 جار بینراوە
QR Code
  بابەتی نوێ
  بابەت بەهەڵکەوت 
  تایبەت بە خانمان 
  
  بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا 

Kurdipedia.org (2008 - 2025) version: 17.08
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.469 چرکە!