ناو: ساڵح
ناوی باوک: عەبدولقادر عەبدولڕەحمان ڕەسوڵ
ناوی دایک: توبا ئەحمەد
ساڵی لەدایکبوون: 1963
ڕۆژی شەهیدبوون: #01-06-1980#
شوێنی لەدایکبوون: گوندی وەرمن لە دەڤەری شەمێرانی سەربە شارۆچکەی #دەربەندیخان#
شوێنی شەهیدبوون: چیای شەرام لە پشت #ئەحمەدئاوا#، #خورماڵ#
$ژیاننامە$
ساڵح عەبدولقادر عەبدولڕەحمان ڕەسوڵ ناسراوە بە زمناکۆ، لە ساڵی 1963 لە گوندی وەرمن لە دەڤەری شەمێرانی سەربە شارۆچکەی دەربەندیخان لە دایکبووە، قوتابی قۆناغی ناوەندی بووە، دایکی ساڵح عەبدولقادر ناوی توبا ئەحمەد و براکانی ناویان کەریم و حسێن و خوشکەکانی ناویان جەواهیر، سۆیبە، شیرین، گەلاوێژ و نەجیبە یە.
ساڵی 1979 بووە پێشمەرگە لە بەتالیۆنی پێنج بە فەرماندەیی ئەحمەد حسێن سەربە هێزی هەورامان بە فەرماندەیی نادر هەورامی.
لە ساڵی 1980 پلەی سەرپەلی وەرگرتووە.
لە ڕێکەوتی 01-06-1980 لە چیای شەرام لە پشت ئەحمەد ئاوا، لە ڕووبەڕووبوونەوەی سەربازانی ڕژێمی #بەعس# شەهید بووە.[1]