ناو: حسێن
نازناو: شێخ حسێن
ناوی باوک: نەجم حسێن مستەفا
ساڵی لەدایکبوون: 1931
ڕۆژی شەهیدبوون: #11-11-1981#
شوێنی لەدایکبوون: شارەدێی بالیسان، شەقڵاوە
شوێنی شەهیدبوون: #موسڵ#
$ژیاننامە$
حسێن نەجم حسێن مستەفا ناسراوە بە شێخ حسێن، لە ساڵی 1931 لە شارەدێی بالیسان لە دایکبووە، دانیشتووی گوندی #شیناوە#ی سەربە شارەدێی #هەریر# بووە، ئاستی خوێندەواری سەرەتایی بووە، لە پۆلیسی #هەولێر# دامەزراوە و پلەی نایب عەریفی وەرگرتووە، دوای نسکۆی ساڵی 1975 ئاوارەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بووە و لە شاری #مەهاباد# نیشتەجێ بووە.
لە ساڵی 1976 گەڕاوەتەوە کوردستان، خێزانی حسێن نەجم ناوی کەزی خدر و کوڕەکەی ناوی عەلی یە و کچەکانی ناویان فاتمە و جیهانە.
لە پەنا کاری فەرمانبەری وەک پۆلیس لەناو شاری هەولێر پەیوەندی بە ڕێکخستنە نهێنییەکانی ناو شار کردووە و وەک کادیری شانەی نهێنی لەگەڵ مام ڕەسوڵ فەقێ بووە.
لە ساڵی 1968 لە چالاکییەک ئاشکرا بووە و ڕاستەوخۆ چووەتە چیای سەفین و بووەتە پێشمەرگە لە بەتالیۆنی سێی سەفین بە فەرماندەیی مام ڕەسوڵ فەقێ سەربە هێزی سەفینی #پارتی دیموکراتی کوردستان#.
ساڵی 1976 دوای دەرچوونی لێبوردنی گشتی گەڕاوەتەوە کوردستان و دوورخراویەوە بۆ شارەدێی غەڕاتی سەربە پارێزگای ناسڕیە بۆ ماوەی یەک ساڵ و دواتر لە شاری هەولێر نیشتەجێی بووە.
لە سەرەتای دەستپێکی شۆڕشی گوڵان بووەتە کادیری بەشی ڕێکخستنی لقی دووی پارتی دیموکراتی کوردستان و بەرپرسی چەند شانەیەکی نهێنی بووە لەناو شاری هەولێر.
لە ڕێکەوتی #12-05-1981# چەند نامەیەکی #ئیدریس بارزانی# پێبووە بۆ ئەنجامدانی کۆبوونەوە لەگەڵ یەکێک لە شانەکان، لە گەڕەکی #شۆڕش#ی شاری هەولێر لەلایەن ئەمنی هەولێرەوە دەستگیر دەکرێت و سەرجەم نامە و ڕێنمایەکانی پێ گیراوە، دەگوازرێتەوە بۆ قەڵای #کەرکووک# و لە دادگای سەربازی فەرمانی لەسێدارەدانی بۆ دەرچووە و دەگوازرێتەوە بۆ گرتووخانەی شاری موسڵ، لە ڕێکەوتی 11-11-1981 لە گرتووخانەی شاری موسڵ حسێن نەجم لە سێدارە دراوە و شەهید بووە و یەکێکە لەو شەهیدانەی کە گۆڕی نادیارە.[1]