ناو: یەحیا
ناوی باوک: عەزیز ساڵح عەبدوڵڵا
ناوی دایک: خەجیجە شەریف
ساڵی لەدایکبوون: 1965
ڕۆژی شەهیدبوون: #11-03-1991#
شوێنی لەدایکبوون: #هەولێر#
شوێنی شەهیدبوون: گەڕەکی #ئازادی# شاری هەولێر
$ژیاننامە$
یەحیا عەزیز ساڵح عەبدوڵڵا لە ساڵی 1965 لە پارێزگای هەولێر لە دایکبووە، قوتابی قۆناغی سێیەمی پەیمانگای تەکنەلۆجی حەویجە بووە، دایکی یەحیا عەزیز ناوی خەجیجە شەریف و براکانی ناویان زاهیر، تاهیر و لوقمان و خوشکەکانی ناویان خالیدە و ماجیدەیە.
کادیری #یەکێتیی قوتابییانی کوردستان# بووە، لە سێیەم ساڵی خوێندنی لە حەویجە.
لە ساڵی 1989 بەهۆی چالاکییەک ئاشکرا دەبن و خۆی و دوو هەڤاڵی تری دەگەڕێنەوە شاری هەولێر و دەستبەرداری خوێندن دەبن.
لە ساڵی 1990 پەیوەندی بە ڕێکخستنە نهێنییەکانی لقی دووی #پارتی دیموکراتی کوردستان# دەکەن.
لە ڕۆژی 11-03-1991 یەحیا عەزیز لە ئازادکردنی شاری هەولێر چەک هەڵدەگرێت و بەشداری ڕاپەڕینە جەماوەرییەکەی خەڵکی شاری هەولێری کردووە، لە گرتنەوەی بنکەی پۆلیسی گەڕەکی ئازادی لەسەر دیوارەوە هەوڵی چوونە ژوورەوەی داوە و هەر کە گەیشتۆتە ژوورەوە کەوتووەتە بۆسەی پۆلیسەکانی ئەو بنکەیە و چەند فیشەکێکی بەرکەوتووە و شەهید بووە.[1]