ناو: خەلیل
ناوی باوک: ئەحمەد محەمەد عەلی
ساڵی لەدایکبوون: 1931
ساڵی شەهیدبوون: 1961
شوێنی لەدایکبوون: شارۆچکەی #کۆیە#ی سەربە پارێزگای #هەولێر#
شوێنی شەهیدبوون: چیای سەفین، #شەقڵاوە#
$ژیاننامە$
خەلیل ئەحمەد محەمەد عەلی، لە ساڵی 1931 لە شارۆچکەی کۆیەی سەربە پارێزگای هەولێر لە دایکبووە، دانیشتووی شاری هەولێر بووە دەرچووی قۆناغی ئامادەیی بووە، فەرمانبەری گواستنەوە و گەیاندنی پارێزگای هەولێر بووە، خێزانی خەلیل ئەحمەد ناوی فاتمە سابر و کوڕەکانی ناویان دڵشاد، هێرش، سەباح و دلێر و کچەکانی ناویان سوعاد و گەوهەرتاجە.
ساڵی 1961 بووە پێشمەرگە لە لقی مستۆی حاجی ئەمین سەربە بەتالیۆنی سەفینی #پارتی دیموکراتی کوردستان#.
لە ساڵی 1961 فڕۆکەکانی ڕژێم بۆردومانی سەنگەرەکانی پێشمەرگە لە چیای سەفین کردووە و خەلیل ئەحمەد شەهید بووە، هاوسەنگەرانی هەر لە چیای سەفین جەستەیان بە خاک سپاردووە.[1]