ناو: ئەحمۆ
ناوی باوک: مەحمود
ڕۆژی لەدایکبوون: 1954
ڕۆژی شەهیدبوون (بێسەروشوێن بوون): #21-01-1983#
شوێنی لەدایکبوون: گوندی دیوینی بناری پیرمام
شوێنی شەهیدبوون (بێسەروشوێن بوون): #هەولێر#
$ژیاننامە$
ئەحمۆ مەحمود هەرکی لە ساڵی 1954 لە گوندی دیوینی بناری پیرمام لەدایکبووە، دەرچووی قۆناغی سەرەتایی بووە لە قوتابخانەی سەری ڕەش لە پیرمام.
لە ساڵی 1975 ئاوارەی وڵاتی ئێران دەبێت، خاوەن چوار منداڵە بە ناوەکانی ئازاد، عەبدوڵڵا، ئەسرین و سنوور، ئازادی کوڕی لە #18-01-1993# شەهید بووە.
ساڵی 1970 پەیوەندی بە ڕیزی #پارتی دیموکراتی کوردستان# دەکات.
ساڵی 1974 دەبێتە پێشمەرگە و بەشداری شەڕی دەربەندی کۆڕێ دەکات، دوای دەیگوازێتەوە بەتالیۆنی یەکی هێزی باڵەک و بەشداری داستانەکانی گۆرەز، زۆزک، گەرووی عومەر ئاغا و سەرتیز دەکات.
ساڵی 1975 ئاوارەی وڵاتی ئێران دەبێت و بەردەوام دەبێت لە خەباتکردن لە ڕێکخستنە نهێنییەکانی پارتی.
ساڵی 1979 دەبێتەوە پێشمەرگە و بەشداری شۆڕشی گوڵان دەکات.
ساڵی 1980 دا لەگەڵ مەفرەزەیەک دەگوازرێتەوە لقی دووی پارتی دیموکراتی کوردستان و لە لیژنە ناوچەی #شەقڵاوە# دەست بە خەبات دەکات کە بارەگاکەی لە سەکران و ئێنێ بووە سەربە شارۆچکەی #چۆمان#.
ساڵی 1981 بەشداری شەڕەکانی وەرتێ، زینی ئەستێرۆکان، زارگەلی و چیای پێڕەش دەکات لە شەڕی چیای پێڕەش بریندار دەبێت کە ژمارەی پێشمەرگەکان 15 کەس بووە.
ساڵی 1982 دەبێتە کارگێڕی ڕێکخراوی سەڵاحەدین و لە زۆربەی چالاکییەکانی لقی دوو بەشدار بووە، وەکوو چالاکی لێدانی بنکەی پۆلیسی #هەریر#، ڕێگای #دێگەڵە# -#کۆیە#، چەندین جار بە کاری پارتایەتی دەچێتە هەولێر، پیرمام، شەقڵاوە و هەریر.
لە ڕێکەوتی 21-01-1983 لەگەڵ دوو هەڤاڵی تر بە ئەرکێک دەچنە هەولێر و بە پیلانێکی داڕێژراو دەکەونە بۆسەی ئیستخباراتی ڕژێمی #بەعس# ئێراق و پاش شەڕێکی دەستەویەخەدا هەر سێکیان بەدیل دەگیرێن و بێسەر و شوێن دەکرێن، پاش ساڵێک هەر دوو هەڤاڵی ئازاد دەکرێن، بەڵام هەڤاڵ ئەحمۆ بێسەروشوێن دەکرێت و تا ئێستاش 2024 چارەنووسی نادیارە.[1]