کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
دەربارەی کوردیپێدیا
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 گەڕان
 تۆمارکردنی بابەت
 ئامرازەکان
 زمانەکان
 هەژماری من
 گەڕان بەدوای
 ڕووخسار
  دۆخی تاریک
 ڕێکخستنە پێشوەختەکان
 گەڕان
 تۆمارکردنی بابەت
 ئامرازەکان
 زمانەکان
 هەژماری من
        
 kurdipedia.org 2008 - 2025
پەرتووکخانە
 
تۆمارکردنی بابەت
   گەڕانی ورد
پەیوەندی
کوردیی ناوەند
Kurmancî
کرمانجی
هەورامی
English
Français
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
עברית

 زۆرتر...
 زۆرتر...
 
 دۆخی تاریک
 سلاید باڕ
 قەبارەی فۆنت


 ڕێکخستنە پێشوەختەکان
دەربارەی کوردیپێدیا
بابەت بەهەڵکەوت
ڕێساکانی بەکارهێنان
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
بیروڕاکانتان
دڵخوازەکان
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
یارمەتی
 زۆرتر
 ناونامە بۆ منداڵانی کورد
 گەڕان بە کرتە
ئامار
بابەت
  585,164
وێنە
  124,134
پەرتووک PDF
  22,098
فایلی پەیوەندیدار
  126,005
ڤیدیۆ
  2,193
زمان
کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish 
316,947
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin) 
95,577
هەورامی - Kurdish Hawrami 
67,732
عربي - Arabic 
43,964
کرمانجی - Upper Kurdish (Arami) 
26,635
فارسی - Farsi 
15,768
English - English 
8,529
Türkçe - Turkish 
3,830
Deutsch - German 
2,031
لوڕی - Kurdish Luri 
1,785
Pусский - Russian 
1,145
Français - French 
359
Nederlands - Dutch 
131
Zazakî - Kurdish Zazaki 
92
Svenska - Swedish 
79
Español - Spanish 
61
Italiano - Italian 
61
Polski - Polish 
60
Հայերեն - Armenian 
57
لەکی - Kurdish Laki 
39
Azərbaycanca - Azerbaijani 
35
日本人 - Japanese 
24
Norsk - Norwegian 
22
中国的 - Chinese 
21
עברית - Hebrew 
20
Ελληνική - Greek 
19
Fins - Finnish 
14
Português - Portuguese 
14
Catalana - Catalana 
14
Esperanto - Esperanto 
10
Ozbek - Uzbek 
9
Тоҷикӣ - Tajik 
9
Srpski - Serbian 
6
ქართველი - Georgian 
6
Čeština - Czech 
5
Lietuvių - Lithuanian 
5
Hrvatski - Croatian 
5
балгарская - Bulgarian 
4
Kiswahili سَوَاحِلي -  
3
हिन्दी - Hindi 
2
Cebuano - Cebuano 
1
қазақ - Kazakh 
1
ترکمانی - Turkman (Arami Script) 
1
پۆل
کوردیی ناوەڕاست
ژیاننامە 
32,121
شوێنەکان 
17,029
پارت و ڕێکخراوەکان 
1,481
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە و ...) 
1,000
وێنە و پێناس 
9,464
کارە هونەرییەکان 
1,710
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا) 
15,968
نەخشەکان 
284
ناوی کوردی 
2,819
پەند 
13,749
وشە و دەستەواژە 
109,180
شوێنەوار و کۆنینە 
780
خواردنی کوردی 
134
پەرتووکخانە 
27,053
کلتوور - گاڵتەوگەپ 
4,691
کورتەباس 
22,156
شەهیدان 
11,930
کۆمەڵکوژی 
11,388
بەڵگەنامەکان 
8,730
هۆز - تیرە - بنەماڵە 
236
ئامار و ڕاپرسی 
4,629
کلتوور - مەتەڵ 
3,147
یارییە کوردەوارییەکان 
279
زانستە سروشتییەکان 
80
ڤیدیۆ 
2,064
بەرهەمە کوردستانییەکان 
45
کەلوپەلی سەربازیی بەکارهاتوو لە کوردستان 
29
ژینگەی کوردستان 
102
هۆنراوە 
10,637
دۆزی ژن 
58
فەرمانگەکان  
1,121
مۆزەخانە 
56
نەریت 
161
گیانلەبەرانی کوردستان 
735
ڕووه‌كی كورده‌واری (گژوگیا و دار) 
908
گەشتوگوزار 
2
ئیدیۆم 
928
دەزگەی چاپ و بڵاوکردنەوە 
63
کۆگای فایلەکان
MP3 
1,483
PDF 
34,734
MP4 
3,835
IMG 
234,197
∑   تێکڕا 
274,249
گەڕان بەدوای ناوەڕۆکدا
خۆپیشاندان؛ سەرچاوەی فشار و هێزی نەرم
پۆل: کورتەباس
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish
هاوکارانی کوردیپێدیا، لە هەموو بەشەکانی کوردستانەوە، زانیارییە گرنگەکان بۆ هاوزمانانیان ئەرشیڤدەکەن.
بەشکردن
Copy Link0
E-Mail0
Facebook0
LinkedIn0
Messenger0
Pinterest0
SMS0
Telegram0
Twitter0
Viber0
WhatsApp0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin)0
English - English0
عربي - Arabic0
فارسی - Farsi0
Türkçe - Turkish0
עברית - Hebrew0
Deutsch - German0
Español - Spanish0
Français - French0
Italiano - Italian0
Nederlands - Dutch0
Svenska - Swedish0
Ελληνική - Greek0
Azərbaycanca - Azerbaijani0
Catalana - Catalana0
Čeština - Czech0
Esperanto - Esperanto0
Fins - Finnish0
Hrvatski - Croatian0
Lietuvių - Lithuanian0
Norsk - Norwegian0
Ozbek - Uzbek0
Polski - Polish0
Português - Portuguese0
Pусский - Russian0
Srpski - Serbian0
балгарская - Bulgarian0
қазақ - Kazakh0
Тоҷикӣ - Tajik0
Հայերեն - Armenian0
हिन्दी - Hindi0
ქართველი - Georgian0
中国的 - Chinese0
日本人 - Japanese0
خۆپیشاندان؛ سەرچاوەی فشار و هێزی نەرم
خۆپیشاندان؛ سەرچاوەی فشار و هێزی نەرم
=KTML_Bold=خۆپیشاندان؛ سەرچاوەی فشار و هێزی نەرم=KTML_End=
#کارۆخ خۆشناو#

#پەیڕەو ئەنوەري#ش بەشدارە لە نووسینی ئەم بابەتە

سەرەتا:
=KTML_Bold=دبلۆماسی و پاڕادبلۆماسی=KTML_End=
ئەگەر لە دنیای دبلۆماسی، پێناسەی باوی دبلۆماسی پەیوەندی نێوان وڵاتان و هونەری دانوستان و پاراستنی بەرژوەندییەکانی نێوان ئەکتەرە دەوڵەتییەکانState Actors بێت. ئەوا پاڕادبلۆماسی، دبلۆماسیەت و سیاسەتی دەرەوەی هەرێم و بکەرە نا-دەوڵەتییەکانی Non-State Actors وەک هەرێمی کوردستان لە عیراق، کیوبیک لە کەنەدا، کەتەلۆنیا لە ئیسپانیا و چەندین هەرێمی ترە لە وڵاتە جیاوازەکانی دنیادا. ئامێری بنەڕەتی بەگەڕخستنی دبلۆماسی و پاڕادیبلۆماسی سەرچاوە جیاوازەکانی هێزی نەرم Soft Power و شێوازی بەکارهێنانیەتی، بەتایبەت لە دەرەوەی ژینگەی سیاسی وڵات یان هەرێمەکە بەئامانجی دروستکردنی فشار بۆ سەر ناوەندەکانی بڕیار لە وڵاتانی تردا. پاڕادبلۆماسی و هێزی نەرم و بەدیاریکراویش خۆپیشاندان و هەر جوڵە و بزووتنەوەیەکی کۆمەڵایەتی بۆ کورد لە هەردوو ناوەندی وەک یەکێتی ئەوڕوپا و ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا دووجار گرنگە:

یەکەم: هەردوو ناوەند دوو جومگەی کاریگەری حکومڕانی جیهان و ڕاگری سیستمی سیاسی جیهانن و بڕیار و رێساکان دادەڕێژنەوە و بەڕێوەدەبەن و بەمەش هەرێمی کوردستان دەتوانێت لێیەوە سوودمەندبێت.

دووەم: کۆبوونەوە و فشاری مەدەنی کوردانی دەرەوەی وڵات و تاراوگە دەکرێت وەک گلدانەوەی هێزی نەرمی کۆمەڵگەی کوردستانی سەیربکرێت و دواتریش بخرێتە خزمەتی پارادبلۆماسی هەرێمی کوردستان بۆ کەمکردنەوەی هەڕەشە و مەترسییە ئاسایشییەکانی سەر هەرێمی کوردستان بەتایبەتیش ئەو هەڕەشانەی کە لەلایەن سیستمی هەرێمی ناوچەکەوە ئاڕاستەی هەرێم دەکرێن.

خۆپیشاندان و پڕۆتێستۆی هێرشەکان:

سەرەتای ئەم هەفتەیە، لەسەر داوای کۆنفدراسیۆنی رەوەندی کوردستانی و ناوەندەکانی رەوەندی کوردستانی و فیدراسیۆن و رێکخراو و کۆمەڵەکانی رەوەندی کوردستانی لە تاراوگە/دیاسپۆرا و لەو وڵاتە ئەوڕوپییانەی کە باڵیۆزخانەی کۆماری ئیسلامی ئێرانی لێیە و کارایە، خۆپیشاندانیان ئەنجامدا لەدژی هەڕەشە و تاوانەکانی دەوڵەتی کۆماری ئیسلامی ئێران لەبەرامبەر هەرێمی کوردستان و شەهیدکردنی منداڵی یەک ساڵان و هاوڵاتیانی مەدەنی. وێڕای بەربەستی کەش و هەوای سارد و بەفر و سەرما و سۆڵەی ئەوڕوپا و سەختی پلەکانی سەرما لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا، لە واشنتن و 16 شاری جیاوازی ئەوڕوپا خۆپیشاندان و ناڕەزایەتی بە دروشمی جیاواز لە دژی بۆردوومان و هێرشە ناڕەواکانی کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ سەر شاری #هەولێر# بەڕێوەچوو. مۆبیلزەکردن و جوڵاندنی ئەم سەرچاوەی هێزە لە تاراوگە بۆ سەرکۆنەکردن و پڕۆتێستۆکردنی هێرشێکی لەمجۆرە بایەخ و پێگەی خۆی هەیە و دەکرێت بەمشێوەیە وێنای بکەین:

یەکەم: هەرێمی کوردستان لەڕێگەی هێزی رەقەوە Hard Power واتە سەرباز و سوپا و رۆکێتەوە ناتوانێت وەڵامی ئەمجۆرە هەڕەشانە بداتەوە کە لەلایەن ئەکتەرە هەرێمییەکان و وڵاتانی دراوسێوە دەکرێنەسەری چونکە هێز، پێگە، رۆڵ و ناسنامەکەی ناهاوسەنگ و نابەرامبەرە و ئەوان دەوڵەتن و خاوەن پانتایی جیۆپۆلەتیک و چەکی ئەتۆم و سەرجەم سەرچاوەکانی هێزی رەقن و هەرێمی کوردستانیش لەڕووی جیۆپۆلەتیک داخراو، نەبوونی رەگەزەکانی هێزی رەق و سەروەری و ... هتد بەڵام هەرێم دەتوانێت رەوەندی کوردی لە تاراوگە وەک سەرچاوەی هێزی نەرم بەکاربهێنێت، جۆشیانبدات و بیانکات بە خانەیەکی زیندووی لۆبیکردن و داکۆکی Advocacy و فشار بەسەر داڕێژەرانی سیاسەت و دامەزراوە سیاسییەکانی ئەوڕوپا و ئەمەریکادا.

دووەم: خۆپیشاندان و فۆڕمەکانی تری بەشداری سیاسی کۆمەڵگەی کوردستانی لە تاراوگە دەتوانێت رۆڵی کەناڵێکی تری پاڕادبلۆماسی ببینێت و وەک جۆرێک لە دبلۆماسی جەماوەریش سەیری بکرێت و لەم جۆرە رووداو و مەترسییانەدا سوودی لەبننەهاتووی لێوەربگیردرێت و وەبەرهێنانی سیاسی و دبلۆماسی تازەی تێدابکرێت. بەتایبەت دەنگی ناڕازی کورد لە ئەوڕوپا ئاسانتر و باشتر دەگات بە دامەزراوەکانی نێو یەکێتی ئەوڕوپا.

لەلایەکی ترەوە، ئەم هێزە کاریگەرەی تاراوگە، ئەمجارە توانی مانا بە گردبوونەوەکەی بدات و بیسەلمێنێت کە هێرشی ناڕەوای ئەمجارەی ئێران بەسانایی تێناپەڕێت و تاڕادەیەکی زۆر توانیان سۆزی وڵاتان و کۆمەڵگەی رۆژئاوایی بەرامبەر کورد و کوردستان تازە بکەنەوە و بە ئاڵای کوردستان و سروودی نیشتیمانی ئەی رەقیب پەیامی ناڕەزایەتی و نیگەرانی خۆیان گەیاندە پایتەخت و شار و ناوەندە نێودەوڵەتییەکان.

دووماهی:

مایەی خۆشحاڵییە کۆمیونیتی و جڤاتی کوردی هەمیشە خانە و هێزێکی ئامادە و گەورەی نەتەوەیی و نیشتیمانی کاریگەرن بۆ وڵات و هەرێمەکەیان لە وڵاتی دووەمیان، کە دەتوانرێت لە هەموو کاتێکدا و لەسەرجەم ئاستەکانی ئابووری، سیاسی، دیبلۆماسی و کولتووری هاوکار و پشتیوانی گەلەکەیان بن و ببن بە بەشێکی کاریگەر لە پڕۆسەی نەتەوەسازی و دەوڵەتسازی. ئەوەی زیاتر جێگەی سەرنج و تێڕامان بوو لە خۆپیشاندانەکانی ئەمجارەدا، خەڵک و ئەندامانی نەتەوەکانی تری خاوەن دەوڵەت و نەتەوەکانی بێ دەوڵەت هاوسۆزی و سۆلیداریەتییەکی زۆریان لەگەڵ کورد و کۆمەڵگەی کوردستانی پیشاندا و هاوبەشی پێکرد. ئەم ئاوێتەبوون و جۆرە پەیوەندیی و پێکەوەبوونەی کۆمەڵگەی کوردستانی لەگەڵ نەتەوە و گەلە چەوساوە و بێ دەوڵەتەکانی تری رۆژئاوا هەنگاوێکی تری هێزی نەرم و فراوانکردنی بازنەی پشتیوانی و بەدەستهێنانی پاڵپشتی و پتەوکردنی فشارەکانە چونکە ئەمڕۆ سەردەم و سەدەی پەیوەندی و هەماهەنگی و هاوبەشکردنی خەم و چیڕۆکە تڕاژیدییەکانی نێوان گەلانە و کوردانی تاراوگە دەتوانن لەڕێگەی چیڕۆک و ناسنامەی کوردبوون و ئازار و بەسەرهاتەکانی، یادوەری و یادگەی خۆی لەگەڵ گەلانی تردا هاوبەشی پێبکات و سۆز و پاڵپشتییان بەلای خۆیدا رابکێشێت و دواتریش بەئاسانی بیخاتە خزمەت پاڕادبلۆماسی هەرێمی کوردستانەوە. [1]

=KTML_Bold=تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!=KTML_End=

کوردیپێدیا بەرپرس نییە لە ناوەڕۆکی ئەم تۆمارە و خاوەنەکەی لێی بەرپرسیارە. کوردیپێدیا بە مەبەستی ئەرشیڤکردن تۆماری کردووە.
ئەم بابەتە 348 جار بینراوە
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی (Kurdistan24) - 23-01-2024
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 2
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 23-01-2024 (1 ساڵ)
پۆلێنی ناوەڕۆک: لێکۆڵینەوە
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
جۆری وەشان: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
شار و شارۆچکەکان: هەولێر
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 98%
98%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هومام تاهیر )ەوە لە: 30-09-2024 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( زریان سەرچناری )ەوە لە: 30-09-2024 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( هومام تاهیر )ەوە لە: 30-09-2024 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 348 جار بینراوە
QR Code
  بابەتی نوێ
  بابەت بەهەڵکەوت 
  تایبەت بە خانمان 
  
  بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا 

Kurdipedia.org (2008 - 2025) version: 17.08
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.375 چرکە!