ناو: سڵێمان
نازناو: سڵێمان عەدۆ
ناوی باوک: عەبدوڵڵا محەمەد محەمەدئەمین
ساڵی لەدایکبوون: 1917
ساڵی شەهیدبوون: 1975
شوێنی لەدایکبوون: گوندی #زێوە#، شارەدێی #بێتواتە#، شارۆچکەی #ڕانیە#
شوێنی شەهیدبوون: #موسڵ#
$ژیاننامە$
سڵێمان عەبدوڵڵا محەمەد محەمەدئەمین ناسراوە بە سڵێمان عەدۆ، لە ساڵی 1917 لە گوندی زێوەی سەربە دەڤەری خۆشناوەتی لەدایکبووە، گوندنشین بووە و سەرقاڵی کاری جوتیاری بووە، خێزاندار بووە خێزانەکەی ناوی زارا حەسەن بووە و خاوەن سێ کوڕ و سی کچ بووە بەناوەکانی عەبدوڵڵا، فەلاح، عەبدول و پیرۆز، زەکییە، غەزال.
ساڵی 1964 لە ڕێگەی مامێکییەوە بەناوی شەھید عومەر حەسەن بووەتە پێشمەرگەی بەتالیۆنی بێتواتەی #پارتی دیموکراتی کوردستان# بە فەرماندەیی عەلی شەعبان، سڵێمان عەدۆ دوای شەھیدبوونی مامی و بەھۆی لێهاتووی و زیرەکی بووەتە جێگای متمانەی عەلی شەعبان، بۆیە دەبێتە یەکێک لە نزیکەکان و متمانەپێکراوەکانی عەلی شەعبان، ئەرکی چالاکی تایبەتیی و ناوشاری پێ دەسپێرێت، لە ڕێگەی شەهید سڵێمان پەیوەندی لەگەڵ ڕێکخستنەکان و خەڵکی نێو شار دەبەستێت.
ساڵی 1975 فەرماندە عەلی شەعبان، سڵێمان عەدۆ و ھاوسەنگەرێکی بەناوی حسێن بەگ ڕادەسپێرێت، بۆ ئەوەی نامەیەک بگەیەننە ناو شاری ھەولێر، ئەوانیش بۆ بەجێگەیاندنی ئەرکەکەیان دێنە ناوشاری #هەولێر#، بەڵام هەرزوو لەلاین دەستوپێوەندەکانی ڕژێمی #بەعس# ئاشکرادەکرێن، سڵێمان عەدۆ و حسێن بەگ بە مەبەستی خۆحەشاردان لە دەستی ئەمنەکانی ناوبازاڕی هەولێر ڕوودەکەن ناو کۆڵانەکانی ناو قەڵای هەولێر، بەڵام هەر لەوێ لەلایەن پیاوانی ڕژێم دەسگیر دەکرێن و دەبرێنە ئەمنی هەولێر، لەوێشەوە دەگوازرێنەوە بۆ گرتووخانەی بادۆش لە شاری مووسڵ، بەهۆی گرتنی نامەکە پاش چەند ڕۆژێک سڵێمان عەدۆ لە سێدارە دەدرێت و نەبوونی هیچ بەڵگەیەکیش لەسەر حسێن بەگ ئازاد دەکرێت.[1]