بە پشتبەستن بە ئامارە تۆمارکراوەکان لە ناوەندی ئامار و بەڵگەنامەکانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ماوەی مانگی سێپتەمبەری 2024دا، لایەنی کەم 8 کۆڵبەر لە سنوورەکانی کوردستان کوژراون یان بریندار کراون کە 87.5٪ی سەرجەم ئەو حاڵەتانە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران بوونەتە قوربانی.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، یەک کۆڵبەر کوژراوە و 6 کۆڵبەریش بریندار کراون. فەردین ڕۆستەم نەژاد، کۆڵبەری تەمەن 34 ساڵی خەڵکی #پاوە#، کە ساڵی ڕابردوو لە ئەنجامی تەقەی هێزە چەکدارەکانی ئێران بڕبڕەی پشتی پچڕابوو، لە ڕێکەوتی 20ی سێپتەمبەر دوای چەند مانگ خەوێندران لە نەخۆشخانە گیانی لەدەست داوە.
زیاترین ژمارەی کۆڵبەرانی قوربانی بە 5 حاڵەتەوە لە سنوورەکانی پارێزگای سنە تۆمار کراون.
=KTML_Bold=هۆکاری کوژران یان برینداربوون:=KTML_End=
=KTML_Bold=تەقەی ڕاستەوخۆ:=KTML_End= 7 حاڵەت بریتی لە (1 کوژراو و 6 بریندار) واتا 87.5٪ی کۆی حاڵەتەکان.
=KTML_Bold=لێدان لەلایەن هێزە چەکدارەکانی ئێران:=KTML_End= 1 حاڵەت بریتی لە (1 بریندار) واتا 12.5٪ی کۆی حاڵەتەکان.
=KTML_Bold=جیاکردنەوەی قوربانییان بەپێی پارێزگاکان:=KTML_End=
=KTML_Bold=پارێزگای #کرماشان#:=KTML_End= 3 حاڵەت بریتی لە (1 کوژراو و 2 بریندار).
=KTML_Bold=پارێزگای #سنە#:=KTML_End= 5 حاڵەت بریتی لە (5 بریندار).
=KTML_Bold=پارێزگای #ورمێ#:=KTML_End= هیچ حاڵەتێک تۆمار نەکراوە. [1]