بە پشتبەستن بە ئامارە تۆمارکراوەکان لە ناوەندی ئامار و بەڵگەنامەکانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ماوەی مانگی ئاگۆستی 2024دا، لایەنی کەم 15 کۆڵبەر لە سنوورەکانی کوردستان کوژراون و یان بریندار کراون کە 86.5٪ لە سەرجەم ئەو حاڵەتانە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران بوونەتە قوربانی.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، 4 کۆڵبەر کوژراون و 11 کۆڵبەریش بریندار کراون. ئەسعەد ئەفرەنجە خەڵکی #مەریوان#، ناسر عوسمانی خەڵکی ڕەبەت، عەلی ڕەسوڵی خەڵکی #مەهاباد# و ئەسعەد ئەسپەندار خەڵکی #سەردەشت# ئەو چوار کۆڵبەرەن کە لە ماوەی مانگی ڕابردوودا بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران یان بەربوونەوە لە چیاکان گیانیان لەدەست داوە.
زیاترین ژمارەی کۆڵبەرانی قوربانی بە 13 حاڵەتەوە لە سنوورەکانی پارێزگای سنە تۆمارکراون.
=KTML_Bold=هۆکاری کوژران یان برینداربوون:=KTML_End=
=KTML_Bold=تەقەی ڕاستەوخۆ:=KTML_End= 13 حاڵەت بریتی لە (3 کوژراو و 10 بریندار) واتا 86.5٪ کۆی حاڵەتەکان.
=KTML_Bold=بەربوونەوە لە شاخەکان:=KTML_End= 2 حاڵەت بریتی لە (1 کوژراو و 1 بریندار) واتا 13.5٪ کۆی حاڵەتەکان.
=KTML_Bold=جیاکردنەوەی قوربانییان بەپێی پارێزگاکان:=KTML_End=
=KTML_Bold=پارێزگای #کرماشان#:=KTML_End= هیچ حاڵەتێک تۆمار نەکراوە.
=KTML_Bold=پارێزگای #سنە#:=KTML_End= 13 حاڵەت بریتی لە (3 کوژراو و 10 بریندار).
=KTML_Bold=پارێزگای #ورمێ#:=KTML_End= 2 حاڵەت بریتی لە (1 کوژراو و 1 بریندار). [1]