بە پشتبەستن بە ئامارە تۆمارکراوەکان لە ناوەندی ئامار و بەڵگەنامەکانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ماوەی مانگی جولای 2024دا، لایەنی کەم 26 کۆڵبەر لە سنوورەکانی کوردستان کوژراون و یان بریندار کراون کە 85٪ لە سەرجەم ئەو حاڵەتانە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران بوونەتە قوربانی.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، 5 کۆڵبەر کوژراون و 21 کۆڵبەریش بریندار کراون. ئەیووب محەمەدی خەڵکی
سەلاسی باوەجانسەلاسی باوەجانی، کیان زەینی کۆڵبەری تەمەن 19 ساڵی خەڵکی
سەردەشتسەردەشت، ڕێبوار ڕەشیدی خەڵکی
بانەبانە، ئیحسان نەورۆزی خەڵکی گیەڵان و نازم سەفەری خەڵکی
سەوڵاواسەوڵاوا ئەو پێنج کۆڵبەرەن کە لە ماوەی مانگی ڕابردووی زایینیدا بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران گیانیان لەدەست داوە.
لە ماوەی مانگی ڕابردوودا، لایەنی کەم دوو منداڵی کۆڵبەر بە ناوەکانی محەمەد ئالی تەمەن 15 ساڵ و خەڵکی سەردەشت و سینا نادری تەمەن 18 ساڵ و خەڵکی
پاوەپاوە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران بریندار کراون.
زیاترین کۆڵبەرانی قوربانی بە 15 حاڵەتەوە لە سنوورەکانی پارێزگای کرماشان تۆمارکراون.
هۆکاری کوژران یان برینداربوون:
تەقەی ڕاستەوخۆ: 22 حاڵەت بریتی لە (5 کوژراو و 17 بریندار) واتا 85٪ کۆی حاڵەتەکان.
لێدان و کوتان: 4 حاڵەت بریتی لە (4 بریندار) واتا 15٪ کۆی حاڵەتەکان.
جیاکردنەوەی قوربانییان بەپێی پارێزگاکان:
پارێزگای کرماشانکرماشان: 15 حاڵەت بریتی لە (2 کوژراو و 13 بریندار).
پارێزگای سنەسنە: 5 حاڵەت بریتی لە (2 کوژراو و 3 بریندار).
پارێزگای وەرمیوەرمی: 6 حاڵەت بریتی لە (1 کوژراو و 5 بریندار).
[1]