ناو: موسلیح
نازناو: قوڕەیشی
ڕۆژی کۆچی دوایی: #04-11-2018#
شوێنی کۆچی دوایی: #ورمێ#
$ژیاننامە$
موسلیح قوڕەیشی، کۆڵبەری خەڵکی گوندی نەمنجێی سەربە شاری #پیرانشار#، لە ڕۆژی #16-10-2018# لە کاتی کۆڵبەری لە کوێستانی برایم شیلانی سەر بەو شارە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران بەسەختی بریندار دەکرێت، و ڕەوانەی یەکێک لە نەخۆشخانەکانی شاری ورمێ دەکریت، لە ڕۆژی 04-11-2018 بەهۆی سەختی برینەکانی گیانی لەدەست دا. [1]