هەڵۆ (بە عەرەبی: الصقر، بە ئینگلیزی: hawk)، لە جۆری باڵندە بریندارکەرەکاندا پۆلێندەکرێت، باڵندەیەکی ژیرە و بە خێراترین گیانەوەری سەر ڕووی زەوی هەژمار دەکرێت، هێلانەکانیان لە بەرزایی دارەکان و چیا و لەسەر ڕووی زەویش درووست دەکەن، بەشێوەیەکی گشتی لە لقی داری بەهێز درووستی دەکەن، و هەندێک جۆری لە چڵی بچووکی درەخت و دەوەنیش درووستی دەکەن، بەڵام پێشوەخت هەڵۆ هەر هێلانە و لانەیەک کە چۆڵکرابێت و جێهێڵرابێت دەیکاتە لانەی خۆی و تیایدا دەژی، لە ئەگەری نەبوونیدا ئینجا خۆی لانە درووستدەکات، هەروەها ئەم باڵندەیە هەموو ژیانی تەنیا لە یەک نیشتمان و نشینگەدا بەسەردەبات و بە ئاشقی جێگەکەی ناودەبرێت.
=KTML_Bold=هەڵۆکان لەلایەن ڕاوچییەکانەوە ڕادەگیرێن=KTML_End=
هەڵۆ زۆر لێهاتووە لە ڕاوکردندا و بەهۆیەوە لە زۆرینەی وڵاتەکان پەروەردە دەکرێت بە مەبەستی ڕاوکردن، و دواتر کەڵک لێ بینینی لە بازرگانی کەروێشک و چەندین جۆری باڵندەکان، بەڵام ڕاوچییە لێهاتووەکان کە شارەزاییان هەیە لە ویستی بازەکاندا، لە کاتی گرتنیاندا بە هیچ جۆرێک نایانخەنە قەفەسەوە چونکە هەڵۆکان بە ڕادەی مردن لە دیل کردن دەترسن، تەنیا سەریان دادەپۆشرێت بە پارچەیەک کوتاڵ و سنگیان تەڕ دەکرێت و دەگوازرێنەوە بۆ جێگەیەکی فێنک و ئارام، دواتر دوای چەند ڕۆژێک ڕاهێنانی پێ دەکرێت و پەروەردە دەکرێت بە گوێرەی پێویست، هۆکاری ویستی زۆری مرۆڤەکان بۆ ڕاگرتنی هەڵۆکان خێراییەکەیانە کە زۆر ناوازەیە و لە کاتی ڕاوکردندا دەتوانێت لە کاتژمێرێکدا 320 کم ببڕێت، زۆرترین ژمارەشی کە تا ئێستا زانرابێت گەشتووەتە 390 کم لە کاتژمێرێکدا.
=KTML_Bold=شێوەی دەرەوەی=KTML_End=
کێشی هەڵۆ تەنیا 2 کگم دەبێت بەڵام بەرزییەکەی دەگۆڕیت بە گوێرەی جۆرەکانی کە لەنێوان 25-70 سم دەبێت، و لە هەموو جۆرەکانیدا مێینەکان گەورەترن لە نێرینەکان، ئەمەش گونجاوە لەگەڵ ئەرکە زۆرەکانی مێینەکان، هاوشێوەی جۆرەکانی دیکەی باڵندەی ڕاوکەر بازەکان توانای بینینیان زۆر بەهێزە، یەکێک لە جۆرە تیژ بینەکانی بەراورد کراوە بە مرۆڤەکان، لە ئەنجامدا دەرکەوتووە تواناکەی 2.6 هێندەی مرۆڤەکان دەبێت.
=KTML_Bold=خۆراک=KTML_End=
هەڵۆ گیانەوەرێکی لێهاتووی گۆشتخۆرە و چالاکییەکانیشی بە ڕۆژدا ئەنجام دەدات، و کەڵک دەبینێت لە هەموو جۆرە خشۆکەکان و هەندێک جۆری باڵندە و مەمکدارەکان کە لە نشینگەکەیاندا هەیە، هەروەها دەتوانێت هەریەک لە مێروو و ماسییەکانیش ڕاوبکات بە کەڵک بینین لە چنگە تیژەکانی، و زۆر بە دەگمەن دەبێت بە نێچیری ئاژەڵی دیکە.
=KTML_Bold=یەکگرتن و زۆربوون=KTML_End=
گیانەوەرێکی کۆمەڵایەتی نییە و بە تەنیا و دوور لە هەموو ئاژەڵەکانی دیکە دەژی، نێرینە و مێینەکانیش تەنیا لە وەرزی زۆربووندا پێکەوە دەبن، بازەکان بە ماوەیەکی کەم و بە بڕێکی زۆری بێچوو زیاد ناکەن، لە ساڵێکدا تەنیا یەکجار مێینەکان هێلکە دادەنێن ئەویش بە ژمارەیەکی کەمی نزیک لە سێ، هێلکەی بازەکان لە کۆتایی وەرزی هاویندا هەڵدێت دوای مانەوە بەسەریانەوەی بۆ ماوەی 30-35 ڕۆژ، کە ژمارەکەیان لە 3 هێلکە تێپەڕناکات، دایکەکەیان ئاژەڵەکانی نزیک نشینگەکەی ڕاودەکات و دەیهێنێتەوە بۆ بێچووەکانی، کاتێک بێچوویەکی لاواز لەدایک دەبێت دایکەکەی جێیدەهێڵێت بۆ ئەوەی بمرێت یاخود دەیکات بە خۆراکی بێچووەکانی دیکە، لە سەرەتادا بێچووەکان هەموویان لاواز و ڕەنگ سپین، دواتر لەگەڵ پەرەسەندندا بەهێز دەبن و ڕەنگی تایبەت بە گوێرەی جۆرەکانیان وەردەگرن، هەروەها دوای تێپەڕینی ساڵێک لە تەمەنیان بێچووە هەڵۆکان دەگەنە قۆناغی پێگەیشتن و توانای زۆربوونیان دەبێت.
$جۆرەکانی$
هەڵۆ جۆری زۆری هەیە و نموونەی سەرەکیترین و بەناوبانگترین جۆرەکانیشی بریتین لە شاهین و مەغریبی و شامی و فارسی و حیجازی و چەندینی دیکە، هەر جۆرێکیشیان لە چەندین جۆر و ئەندامی دیکە پێکهاتوون، هەموویان لە ژمارەیەکی زۆر تایبەتمەندیدا جیاوازن و شێواز و ڕەوشتی تایبەت بە خۆیان هەیە. [1]