بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی #پارتی دیموکراتی کوردستان# لە #دهۆک# وتی، لە پارێزگای دھۆک لە ھەموو ناوچەکان بەردەوامین لە دابینکردنی خزمەتگوزاری و پێداویستی بۆ ناوچەکان و بە فەرمانی سەرۆک بارزانیش بەردەوام دەبین و لەھەر شوێنێک پێویستیان بە ھەر پێداویستی ھەبێت بۆیان دابین دەکرێت.
#سەربەست لەزگین#، بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە دھۆک، لەمیانەی دابەشکردنی قۆناغی دووەمی مۆلیدە لە سنووری لقی 18ی پارتی دیموکراتی کوردستان لە #ئامێدی# وتی: ئەمڕۆ ئێمەش ئامادەبووین لە مەراسیمی دابەشکردنی مۆلیدە بۆ سنووری شارۆچکەی ئامێدی بۆ ئەو گوندانەی پێویستیان بە مۆلیدە ھەیە، کە پێشتریش ژمارەیەک مۆلیدە دابەشکراون و ئەمڕۆش قۆناغی دووەم دابەشکرا و ئەم خزمەتگوزارییە بە فەرمانی سەرۆک بارزانی و فەرماندە #مەنسور بارزانی# ئەنجام دەدرێت و ئەمە تەنیا لێرە نییە و لە ناوچەکانی دیکەش ئەنجامدراون.
سەربەست لەزگین جەختیش دەکاتەوە: قۆناغی داھاتووش ئەوەی پێویست بێت لە ناوچەکە دابین دەکرێت بۆ ئەوەی خزمەتی خەڵکی خۆمان بکەین، چونکە ئامێدی ناوچەیەکی تایبەتمەندە و چەند خزمەتی بکرێت کەمە و خاوەن شەھیدێکی زۆرە و لانەی شۆڕشە، بۆیە بەردەوام دەبین لە خزمەتی خەڵکی خۆمان لە ھەموو ناوچەکان.
پارتی دیموکراتی کوردستان بە لیستی 190 بەشداری لە ھەڵبژاردنی پەڕڵەمانی کوردستان کردووە، کە بڕیارە لە #20-10-2024# بەڕێوەبچێت، کە لە ئێستادا لە سەرتاسەری ھەرێمی کوردستان بانگەشە بۆ لیستی پارتی بەشێوەیەکی گەرموگوڕ ئەنجام دەدرێت. [1]