یەک لە گوندەکانی سنووری شارەدێی #تەقتەق#ی سەربە شارۆچکەی #کۆیە#یە، لە ڕێکەوتی #04-05-1988# بەشێک لە دانیشتووانەکەی لە گوندی #گردخەبەر# ئەنفالکراوەن، لە پڕۆسەی شاڵاوی بەدناوی #ئەنفالی چوار# دا. گوندێکی گەشتیاری جوان و دڵگیرە، لە وەزی بەهاردا، ژمارەیەکی زۆر لە دانیشتووانی ناوچەکە سەردانی دەکەن، بە مەبەستی بەسەربردنی کاتێکی خۆش. [1]