کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
دەربارەی کوردیپێدیا
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 گەڕان
 تۆمارکردنی بابەت
 ئامرازەکان
 زمانەکان
 هەژماری من
 گەڕان بەدوای
 ڕووخسار
  دۆخی تاریک
 ڕێکخستنە پێشوەختەکان
 گەڕان
 تۆمارکردنی بابەت
 ئامرازەکان
 زمانەکان
 هەژماری من
        
 kurdipedia.org 2008 - 2025
پەرتووکخانە
 
تۆمارکردنی بابەت
   گەڕانی ورد
پەیوەندی
کوردیی ناوەند
Kurmancî
کرمانجی
هەورامی
English
Français
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
עברית

 زۆرتر...
 زۆرتر...
 
 دۆخی تاریک
 سلاید باڕ
 قەبارەی فۆنت


 ڕێکخستنە پێشوەختەکان
دەربارەی کوردیپێدیا
بابەت بەهەڵکەوت
ڕێساکانی بەکارهێنان
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
بیروڕاکانتان
دڵخوازەکان
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
یارمەتی
 زۆرتر
 ناونامە بۆ منداڵانی کورد
 گەڕان بە کرتە
ئامار
بابەت
  584,391
وێنە
  123,762
پەرتووک PDF
  22,067
فایلی پەیوەندیدار
  125,418
ڤیدیۆ
  2,192
زمان
کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish 
316,291
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin) 
95,503
هەورامی - Kurdish Hawrami 
67,692
عربي - Arabic 
43,830
کرمانجی - Upper Kurdish (Arami) 
26,570
فارسی - Farsi 
15,707
English - English 
8,514
Türkçe - Turkish 
3,819
Deutsch - German 
2,029
لوڕی - Kurdish Luri 
1,785
Pусский - Russian 
1,145
Français - French 
359
Nederlands - Dutch 
131
Zazakî - Kurdish Zazaki 
92
Svenska - Swedish 
79
Español - Spanish 
61
Italiano - Italian 
61
Polski - Polish 
60
Հայերեն - Armenian 
57
لەکی - Kurdish Laki 
39
Azərbaycanca - Azerbaijani 
35
日本人 - Japanese 
24
Norsk - Norwegian 
22
中国的 - Chinese 
21
עברית - Hebrew 
20
Ελληνική - Greek 
19
Fins - Finnish 
14
Português - Portuguese 
14
Catalana - Catalana 
14
Esperanto - Esperanto 
10
Ozbek - Uzbek 
9
Тоҷикӣ - Tajik 
9
Srpski - Serbian 
6
ქართველი - Georgian 
6
Čeština - Czech 
5
Lietuvių - Lithuanian 
5
Hrvatski - Croatian 
5
балгарская - Bulgarian 
4
Kiswahili سَوَاحِلي -  
3
हिन्दी - Hindi 
2
Cebuano - Cebuano 
1
қазақ - Kazakh 
1
ترکمانی - Turkman (Arami Script) 
1
پۆل
کوردیی ناوەڕاست
ژیاننامە 
31,939
شوێنەکان 
17,028
پارت و ڕێکخراوەکان 
1,480
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە و ...) 
945
وێنە و پێناس 
9,461
کارە هونەرییەکان 
1,522
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا) 
15,943
نەخشەکان 
277
ناوی کوردی 
2,819
پەند 
13,749
وشە و دەستەواژە 
109,180
شوێنەوار و کۆنینە 
747
خواردنی کوردی 
134
پەرتووکخانە 
27,045
کلتوور - گاڵتەوگەپ 
4,658
کورتەباس 
22,137
شەهیدان 
11,890
کۆمەڵکوژی 
11,364
بەڵگەنامەکان 
8,719
هۆز - تیرە - بنەماڵە 
236
ئامار و ڕاپرسی 
4,629
کلتوور - مەتەڵ 
3,147
یارییە کوردەوارییەکان 
279
زانستە سروشتییەکان 
80
ڤیدیۆ 
2,062
بەرهەمە کوردستانییەکان 
45
کەلوپەلی سەربازیی بەکارهاتوو لە کوردستان 
29
ژینگەی کوردستان 
102
هۆنراوە 
10,637
دۆزی ژن 
58
فەرمانگەکان  
1,121
مۆزەخانە 
56
نەریت 
161
گیانلەبەرانی کوردستان 
734
ڕووه‌كی كورده‌واری (گژوگیا و دار) 
902
گەشتوگوزار 
2
ئیدیۆم 
920
دەزگەی چاپ و بڵاوکردنەوە 
54
کۆگای فایلەکان
MP3 
1,295
PDF 
34,642
MP4 
3,829
IMG 
233,285
∑   تێکڕا 
273,051
گەڕان بەدوای ناوەڕۆکدا
بەهاری لادێ
پۆل: هۆنراوە
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish
خانمانی کوردیپێدیا، ئازار و سەرکەوتنەکانی ژنانی کورد لە داتابەیسی نەتەوەکەیاندا هاوچەرخانە ئەرشیڤدەکەن..
بەشکردن
Copy Link0
E-Mail0
Facebook0
LinkedIn0
Messenger0
Pinterest0
SMS0
Telegram0
Twitter0
Viber0
WhatsApp0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin)0
English - English0
عربي - Arabic0
فارسی - Farsi0
Türkçe - Turkish0
עברית - Hebrew0
Deutsch - German0
Español - Spanish0
Français - French0
Italiano - Italian0
Nederlands - Dutch0
Svenska - Swedish0
Ελληνική - Greek0
Azərbaycanca - Azerbaijani0
Catalana - Catalana0
Čeština - Czech0
Esperanto - Esperanto0
Fins - Finnish0
Hrvatski - Croatian0
Lietuvių - Lithuanian0
Norsk - Norwegian0
Ozbek - Uzbek0
Polski - Polish0
Português - Portuguese0
Pусский - Russian0
Srpski - Serbian0
балгарская - Bulgarian0
қазақ - Kazakh0
Тоҷикӣ - Tajik0
Հայերեն - Armenian0
हिन्दी - Hindi0
ქართველი - Georgian0
中国的 - Chinese0
日本人 - Japanese0
بەهاری لادێ
بەهاری لادێ
بەهارە، کاتی کارە، خۆشەویستم بۆ چی بێم بۆ شار
ئەگەر من بێمە شاری، کێ وەئەستۆ بگرێ کاروبار؟
ئەمن کرمانجم و کرمانج، کە هات فەسڵی بەهار وەک هار
دەبێ بخولێتەوە کێو و تەلان و بەندەن و نیسار
هەتا پەیدا بکا نان و نەبا بۆ خەڵکی شار هاوار
***
لەوەی دواوە دەبێ قۆڵی هەتا ئانیشکی هەڵماڵێ
هەموو ڕۆژێ هەتا ئێوارێ بچتە جووت و جۆماڵێ
کە بوولێڵی شەوێ پەیدا بوو ئەنجا بێتەوە ماڵێ
بەبێ وەی کەس هەبێ بیشێلێ، یاخۆ پشتی داماڵێ
کە نانی خوارد و لێی نووست تا بەیان نابێ لە خەو بێدار
***
ئەوێستا کاکی جووتیاری بەکاری چابوک و مەزبووت
بەبێ باکی، بەدڵپاکی، بەپێخواسی بەسینگی ڕووت
دەدێرێ ئاو، دەچێنێ تۆو، دەکا جێ شەتڵی پەین و کووت
دەڕێژێ ئارەقە، پەیدا بکا تا بۆ مناڵی قووت
پشوو نادا، وچان نادا، وەڕەز نابێ لە ئەرک و کار
***
هەموویان توندوتۆڵ و گورجوگۆڵ و چوست و چالاکن
هەموویان بێ فڕوفێڵ و بەکار و سادە و پاکن
لە لادێدا خراب زۆر کەم دەبینی نێر و مێ چاکن
نە ئالوودە بەئاڵکۆڵ و نە فێری بەنگ و تریاکن
دەبێ بێ دەرسی ئەخلاق لێرە بخوێنێ کوڕیژگەی شار
***
بەتاڵ و تفت و سارد و گەرم و ناخۆشی ژیان ڕادێن
بەگژ تین و بڵێسە و بەفر و باران و هەوردا دێن
پەنیر و ڕۆن و ماست و هێلکەت بۆ لە دێڕا دێن
خوری، مازوو، کەتیرە، دەغڵ و تووتن بەرهەمی لادێن
نمەک خوردەی دەسی وەرزێرە شێخ و حاکم و سەردار
***
دەکێشن زەحمەت و ناخۆن وەکوو وان نانی خۆڕایی
دەکەن کار و دەڕێژن ئارەق و ناژین بەڕیسوایی
لە سەریاندا نییە پۆز و ئیفادە و فیزی ئاغایی
لە سایەی زەحمەت و ڕەنج و لە سایەی کار و ئازایی
بەسەربەرزی دەژین بۆ کۆمەڵ و گەل نابنە سەربار
***
نییە داوێن و دەستی خەڵکی لادێ پیس و ئالوودە
لەدەس ناچێ وەخت لێرە بەخۆڕایی، بەبێهوودە
ئەوان وەک ئێوە ناژین تەمبەڵ و بێکار و ئاسوودە
ئەوان وەک ئێوە ناخۆن شەربەت و شەکراو و پاڵوودە
لە کوێ بێنن پڵاو و گۆشت و خۆرشت و فڕ و فیسار؟
***
ئەوان وەک ئێوە ناکەن پۆکەر و پاسۆر و ئاس و نەرد
یەکێک سەرگەرمی شێوە ئێستەکانە، یەک خەریکی وەرد
ئەوەی تریان خەریکە هەڵدەوێژێرێ لە کێڵگەی بەرد
یەکێک ماڵوو دەکا یەک دادەچێنێ تازە شیناوەرد
ئەوەی تر هەڵدەپەرتێوی لک و پۆپی چڵووکی دار
***
دەبینی یەک ئەوە مەشغووڵی هەڵگێڕانەوەی بانە
ئەوەی تر دادەمەزرێنێ پلووسک و چۆتە گوێسوانە
یەکێک کوتکی لەدەس دایە، یەکێک بێڵی لەسەر شانە
یەکێک دەشکێنێ بەرد و یەک خەریکی شوورەهەڵدانە
بەڵێ نابینی کاکی خۆم لە لادێدا کەسێ بێکار
***
کچێک پێیەتی دوو گۆزە بەلەنجە دەچتە سەر ئاوێ
کچێکی تر شەکۆی هەڵگرتووە دەڕواتە پاراوێ
ژنێک چەند ماشەری پێیە، دەیانهێنێتە بەر تاوێ
ژنێکی تر بەدەستاڕی دەهاڕێ گەنمی بۆدراوێ
بەرەو ماڵ بوونەوە پۆلێک و پۆلێک دەچنەوە بۆ بژار
***
عەزیزم تۆ وەرە ئێرە کە چاو لە جوانی نابێ تێر
ببینە خاو و گیابەند و هەڵاڵە و سوێسن و شللێر
لەلایەک زاوەماک دەڕوا، لەلایەکی دەکەن هاوێر
لەلایەک باسکی هەڵماڵیوە بێری مەڕ دراوە بێر
دەبینی دیمەنی وا جوان لەناو بازاڕی پڕ ئازار؟
***
چ خۆشە کاڕ و کووڕی مەڕ، چ خۆشە پڕمەکەی کەحلان
چ خۆشە فیتەفیتی شوان، چ خۆشە ئوحەکەی گاوان
چ خۆشە خرمەکەی خڕخاڵ و بازن و ژێرچەنەی کابان
چ خۆشە نەغمەکەی بلوێر، چ خۆشە لاوک و حەیران
چ خۆشە دەنگی بالۆرە، چ خۆشە هۆوەرەی جوتیار
***
وەرە ئێرە و مەپرسە تۆ ئەدی چارشێو و ڕووبەند کوان؟
وەرە ئێرە و ببینە چاوی مەست و بەژن و باڵای جوان
وەرە ئێرە و ببینە وردە هەنگاوی بەرەو جێژوان
وەرە ئێرە و ببینە نازی بێری و دەسبزێویی شوان
بچۆ ناو ڕەشبەڵەک بگوشە دەسی دۆی ناسک و نازدار

هۆزانەوان: #هێمن موکریانی#
دیوان: #تاریک و ڕوون# [1]
ئەم بابەتە 199 جار بینراوە
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | سەرچاوەی تێکست: ڤەژینبوکس
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 2
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
پۆلێنی هەڵبەست: ئیڕۆتیک
جۆری هەڵبەست: فۆلکلۆر
کێشی هەڵبەست: عەروز
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( زریان سەرچناری )ەوە لە: 06-10-2024 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( شادی ئاکۆیی )ەوە لە: 07-10-2024 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( شادی ئاکۆیی )ەوە لە: 07-10-2024 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 199 جار بینراوە
QR Code
  بابەتی نوێ
  بابەت بەهەڵکەوت 
  تایبەت بە خانمان 
  
  بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا 

Kurdipedia.org (2008 - 2025) version: 17.08
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.453 چرکە!