ناو: ئەسعەد
ناوی باوک: حەمەسەعید شەمسەدین حەمەسەعید
ناوی دایک: فاتمە حەمەڕەزا
ساڵی لەدایکبوون: 1962
ساڵی شەهیدبوون: 1986
شوێنی لەدایکبوون: گوندی خەرپانی سەربە شارەدێی بیارەی پارێزگای #هەڵەبجە#
شوێنی شەهیدبوون: #ئەحمەدئاوا#، #خورماڵ#
$ژیاننامە$
ئەسعەد حەمەسەعید شەمسەدین حەمەسەعید لە ساڵی 1962 لە گوندی خەرپانی سەربە شارەدێی بیارەی پارێزگای هەڵەبجە لە دایکبووە، دەرچووی قۆناغی ئامادەیی بووە، دایکی ناوی فاتمە حەمەڕەزا بووە و برایەکانی عەدنان، عادل، تەحسین، موحسین، یاسین بووە.
ساڵی 1979 لەلای محەمەد حەمەسەعید لە لێژنە ناوچەی هەڵەبجەی لقی چواری پارتی بووتە پێشمەرگە.
بەشداری دەستەی پارتیزانی دەشتی #شارەزوور#، شەڕی ناوگردان، شەڕەکانی کەڕەجاڵی دەڤەری هەورامان، شەڕەکانی چیای سوورێن و ملە قۆنەرە، شەڕی ئەحمەدئاوای کردووە.
ساڵی 1981 لە یەکێک لە شەڕەکانی کەڕەجاڵ بریندار بووە، دوای وەرگرتنی چارەسەر و گەڕانەوەی پلەی فەرماندەی کەرت لە فەرماندەی هێزەکەی وەردەگرێت.
ساڵی 1984 لە شەڕی یەکەمی ملە قۆنەرەی چیای سوورێن فیشەک بەر سینگی دەکەوێت و بۆ دووەمجار بەسەختی بریندار دەبێت، لەلایەن فەرماندی هێزی هەورامانەوە بۆ چارەسەرکردن ڕەوانەی شاری تارانی وڵاتی ئێران دەکرێت و دوای سێ مانگ لە چارەسەر وەرگرتن گەڕاوەتەوە سەنگەری پێشمەرگە.
ساڵی 1986 لە شەڕی ئەحمەدئاوا بە بەشداری هێزێکی زۆری سەرباز و جاشی ڕژێمی #بەعس# و دوابەدوای بەرگرییەکی قورس، ئەسعەد حەمەسەعید فیشەک بەر سینگی دەکەوێت و شەهید دەبێت و لەلایەن هاوسەنگەرانی تەرمەکەی گواستراوەتەوە بۆ شاری هەڵەبجە و لە گۆرستانی شەهیدانی ئەو شارە بەخاکیان سپاردووە.[1]