بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی #پارتی دیموکراتی کوردستان# لە #دھۆک# لە سیمینارێکدا لە سنووری شارۆچکەی شێخان وتی، پارتی دیموکراتی کوردستان ئەو ئەزموونەی درووستکردووە و ھەر پارتیش پارێزگاری لێ دەکات.
#سەربەست لەزگین#، بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی پارتی دیموکراتی کوردستان، بەیاوەری ساڵح حەیدەر، بەرپرسی لقی 20ی پارتی لە شێخان لە چوارچێوەی بانگەشەی ھەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەڕڵەمانی کوردستان سەردانی کۆمەڵگەی چڕەی کرد و سیمینارێکی بۆ ژمارەیەک کەسایەتی لەو میحوەرە پێشکەشکرد.
لە سیمینارەکەدا سەربەست لەزگین باسی ھەڵمەتی بانگەشەی ھەڵبژاردن و گرنگی ئەو پڕۆسەی کرد و وتی: بۆ پاراستنی ئەزموونی ھەرێمی کوردستان و بەدەستھێنانی ماف و دەستکەوتی زیاتر دەنگ بە کاندیدانی پارتی و لیستی 190ی پارتی دیموکراتی کوردستان بدەن، چونکە پارتی ئەو ئەزموونەی درووستکردووە و ھەر پارتیش دەیپارێزێت.
لای خۆشییەوە ئامادەبووان پشتگیری خۆیان بۆ لیستی 190ی پارتی دیموکراتی کوردستان دەربڕی و بەڵێنی پابەندبوونی بۆ ڕێبازی کوردایەتی بۆ ئەو پڕۆسە مەدەنی و دیموکراسیە دووپاتکردەوە. [1]